سبەینێ مووچەی خانەنشینانی سەربازی و پێشمەرگە دابەش دەكرێت

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت"سبەینێ یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی  مووچەی خانەنشینی سەربازی و پێشمەرگە دەکرێت". 

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند" سبەینێ ٢١ی ئابی ٢٠٢٢ مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینانی سەربازی و پێشمەرگە دابەش دەكرێت". 

وتیشی" خانەنشینان دەتوانن لە سبەینێوە تا چەند ڕۆژێکی تریش سەردانی بانک بکەن و مووچەی خۆیان وەربگرن". 

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری هەرێم، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌کرد، دابه‌شكردنى مووچه‌ له‌ ڕۆژانى پشوودا ڕاده‌گیرێت.


PM:12:01:20/08/2022