ئەمڕۆ چوار شەممە، ٢٤ ی ئاب، مه‌فره‌زه‌كانی
نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین‌و نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕزگاری
دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه دزییان كردبوو.
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕای گەیاند
"دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كه ژماره‌یه‌كی زۆر قاڵبی
ته‌ختەی سه‌قفی لێدزراوه، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو
توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕینه‌وه
ده‌ستگیربكرێت".
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە له‌چالاكییه‌كی
دیكه‌دا مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕزگاری تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد
كه بڕێكی زۆر كێبڵی كاره‌بای له‌وێستگه‌ی كاره‌بای ناوچه‌ی پیشه‌سازی دزیبوو.
له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (گ، م، ب) له‌دایكبووی
١٩٩٢ و (د، م، ت) له‌دایكبووی ١٩٩٣ به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی ٤٤٦
له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.