مەسرور بارزانی: کاتی ئەوە هاتووە دیالۆگێکی هەمەلایەنە و راشکاوانە بکرێت

کەمێک پێش ئێستا سەرۆکى حکومەتى هەرێم لەبارەی دۆخی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" کاتی ئەوە هاتووە دیالۆگێکی هەمەلایەنە و راشکاوانە بکرێت سەبارەت بەو پرسە قووڵ و مەترسیدارانەی کە وڵات رووبەڕووی دەبێتەوە". 

مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ڕایگەیاند" زۆر نیگەرانم لە هەڵگیرسانی گەڕێکی دیکەیی تووندوتیژی لە عێراق. لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ قسەم کرد و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانم بۆ یارمەتیدان لە گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ هەموو وڵات دەربڕی". 

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتی ئەوە هاتووە دیالۆگێکی هەمەلایەنە و راشکاوانە بکرێت سەبارەت بەو پرسە قووڵ و مەترسیدارانەی کە وڵات رووبەڕووی دەبێتەوە.

جەختیشیکردەوە، دەبێت ئەوەندە ئازابین دان بە جیاوازییەکانی یەکتر بنێین و قبووڵ بکەین، کە ئەو دۆخەی ئێستا هەموومان خۆمانی تێدا دەبینینەوە، پێویستی بە چارەسەرێکی هەمیشەیی هەیە.


AM:11:35:30/08/2022