لەسەر کووشتنی عەقیدەکەی دژەتیرۆر ئاسایشی هەولێر دوو کەس دەستگیردەکات


ئاسایشی هەولێر لەسەر کوشتنی عەقید، هاوکار عەبدوڵا دوو پاسەوانی تایبەتی خۆی دەستگیرکراون.

میدیاکانی نزیک پارتی لە سەرچاوەی ئەمنی هەولێرەوە بڵاویان کردەوە کە دوای کوژرانی ئەو عەقیدەی دژەتیرۆر هێزە ئەمنییەکان لە رێگای کامێراکانەوە دوای دوو کەس کەوتوون لە گەڕەکی شەهیدانی یەکێتی لە هەولێر رووبەڕووبوونەوە روویداوە دوو کەس دەستگیرکراون.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 07-10-2022، ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی سەربەستیی هەولێر کە "دوو بۆمبی لکێنراوی" پێدا تەقییەوە، بووە هۆی گیان لەدەستدانی هاوکار عەبدوڵڵا رەسوول، ئەفسەری پێشووی دژەتیرۆری یەکێتی و برینداربوونی چوار کەسی دیکە کە هاوژین، دوو منداڵ و خوشکێکی بوون.



PM:08:10:07/10/2022