کاتژمێر ٦ کۆبوونەوەی پەرلەمانە
ناوی دوو کاندیدی کورد بۆ کابینەکەی سودانی یەکلایی بۆتەوە

تا ئێستا بەهۆی کێشەی نێوان سونەو شیعە بە پلەی یەکەم و، کورد بە پلەی دووەم کۆی هەموو وەزارەتەکانی کابینەکەی سودانی یەکلایی نەبۆتەوە. دوو وەزارەت بۆ وکورد یەکلایی بۆتەوە، بەڵام کێشە لەسەر دوو وەزارەتی تر لە نێوان پارتی و یەکێتیدا هەیە.

بەپێی زانیارییەکانی " سپی " زەحمەتە ئەمڕۆ کاتژمێر ٦ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوەو دەنگ لەسەر کابینەکەی سودانی بدات، لەبەرئەوەی کێشەو ناکۆکی لە نێوان شیعە لەناوخۆیدا، لەگەڵ سونە، سونەش لەناوخۆیدا، هەروەها کوردیش لەناوخۆیدا بەردەوامە.

بەپێی ئەو زانیاریانە هەر دوو پۆستی وەزارەتی دەرەوە کە دەدرێتەوە بە پارتی و کاندیدی ئەو حیزبە د. فواد حسێنە، هەرچی وەزارەتی دادە دەدرێت بە یەکێتی و کاندیدی ئەو حیزبە د. خالید شوانی یە.

تا ئێستا یەکێتی و پارتی ناکۆکیان لەسەر هەردوو وەزارەتی ژینگە و ئیسکان هەیە، هەرچی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەیە پشکی پارتی یەو کاندید بۆ ئەو وەزارەتە بەنگین رێکانی یە. هەرچی ئەو دوو وەزارەتەیە یەکێتی داوای دەکات و، پارتیش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە لەسەر بنەمای خاڵبەندی دەنگەکان پشکی پارتییە.

تا ئێستا لەسەر ئەو ناکۆکیانەی نێو کوتلەکان لەسەر پۆستە وەزارییەکان درێژەی هەیە، شان بەشانی ئەو ناکۆکیانەش لە دەرەوەی بینایەی پەرلەمان دانیشتنەکان درێژەیان هەیە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.



PM:03:07:27/10/2022