باندێكی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر دەكرێن


ئاسایشی سلێمانی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێل ئاشكرا دەكات و ئەندامەكانیان دەستگیر دەكەن كە لەڕێگای تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە خەڵكیان فریوداوە و كاری تاوانكارییان ئەنجام داوە .

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتی (حەیدەر جەلال) بەڕەگەز عەرەب ئاگاداركرانەوە كە ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری (تۆیۆتا هایلۆكس ٢٠٢٢) لە ناوشاری سلێمانی دزراوە، پاش ڕەزامەندی دادوەر دەستبەجێ هێزەكانیان  دەستیان كرد بەلێكۆڵینەوە و لەئەنجامی بەدواداچون زانیاری بەدەستهات لەسەر ئەم ڕووداوە ، لە ماوەی چەند سەعاتێكدا سەرجەم ئەندامانی ئەو باندە دەستگیركران كە پێكهاتبوون لە هەر ٣ تۆمەتبار ( ع , ع ، م )  ، ( ه ، ح ، ح ) ، ( پ ، ك ، ح )بە ڕەگەز كورد تەمەنیان لە نێوان (٣٠-٣٥) ساڵدایە .

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی لێكۆڵینەوەكان كاری ئەم باندە فریودانی ئەو كەسانە بووە كە لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە مامەڵەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەكەن، بەو پاساوە ئەم فرۆشیارەیان لە شاری كەربەلاوە هێناوەتە سلێمانی و لەكاتی (ترایی) تاقیكردنەوەی ئۆتۆمبێلەكەی لێی دەدزن.



PM:08:00:08/01/2023