ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا رەتیدەکاتەوە هێزەکانیان لە سوریا بکشێنەوە


دوێنێ سێ شەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕەشنووسی بڕیارنامەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە سووریا لە ماوەی ٦ مانگدا دواخست و هۆشداری دا لەوەی کە ئەم هەنگاوە ڕەنگە ڕێگە بە گەڕانەوەی داعش بدات، کە ئەمەش ئەگەری هەیە ئەمریکا بخاتە مەترسییەوە.

رۆژی سێ شەممە لە کۆنگرێس ١٠٣ ئەندام دەنگیان بە پرۆژەیەک کە تیایدا داوا لە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەکات سوپا لە سوریا بکشێنێتەوە، بەڵام ٣٢١ ئەندام دەنگیان بە دژی بەڵگەنامەکە دا.

ئەو پرۆژەیەی کە سەرکەوتنی بە دەستنەهێنا، مەرجی کشانەوەی ٩٠٠ سەرباز لە سوریا لە ماوەی ١٨٠ ڕۆژدا دانابوو.

لەکاتێکدا مات گەیتس، نوێنەری کۆمارییەکان لە فلۆریدا، کە خۆی بەڵگەنامەکەی پێشکەش کرد، ئاماژەی بەوەدا کە سەدان سەربازی ئەمریکی بەبێ ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنن ڕەوانەی دۆزەخ کراون، ئاماژەی بە سوریا کرد.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا، مارک میلی، سەردانی سەربازەکانی کرد لە سوریا، جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا کردەوە، بۆ درێژەدان بە شەڕی داعش.

هەر لەو سەردانەدا مارک میلی لەگەڵ مەزڵوم کوبانێ فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆبووەوەو، ئەو سەردانەش بووە مایەی نیگەرانی تورکیا و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە باڵوێزی ئەمەریکای بانگ کرد، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو بەرپرسەی ئەمەریکا سەردانی خاکی سوریای کردووە، نەک تورکیا.



PM:02:50:09/03/2023