چەند خولەکێک دوای دەستگیرکردنی سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سونە گیانی لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق چەند خولەکێک دوای دەستگیرکردنەوەی گیانی لەدەستدا. 

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند" سەعد کەمبەش دوای چەند خولەکێک لە دەستگیرکردنی لە ناوچەی غەزلانی پارێزگای موسڵ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ڕووداوەکە دەسەڵاتی دادوەری فەرمانی پشکنینی بۆ جەستەی دەرکرد بۆ ئەوەی هۆکاری ڕاستەقینەی گیان لەدەستدانەکەی بزانرێت. 

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا بڵاویکردەوە، بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ عەبدول ئەمیر شەمەری، هێزێکی تایبەت لە وەزارەتی ناوخۆ، "تۆمەتباری" هەڵاتوو بە ناوی سەعد کەمباش لە شاری موسڵ دەستگیرکرایەوە. 

دوو ڕۆژ پێش ئێستا سەعد کەمبەش لە بنکەی پۆلیسی کەرادە مریەم لە بەغداد هەڵهات کە پێشتر لەسەر "گەندەڵی" سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا بوو، هەروەها بۆ رۆژی دواتر براکەی و هاوسەرەکەی و دوو منداڵی لە بازگەی پارێزگای کەرکوک دەستگیرکران. 


PM:06:23:20/04/2023