کونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە هەولێر رایگەیاند"بە
توندی ئیدانەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسێکی فەرەنسی و یاریدەدەرە ژنەکەی لە سلێمانی
دەکەین".
کونسوڵخانەی
گشتی فەرەنسا لە هەولێر لەبارەی دەستگیرکردنی رۆژنامەنوسێکی فەرەنسی و یاریدەدەرەکەی
لە سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیدا نیگەرانی خۆی لە پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ئازادی
ڕۆژنامەگەری و مافی ڕۆژنامەنووسان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەربڕێت.
ئەمە لە
کاتیکدایە تاوەک و ئێستا هێزە ئەمنییەکان سلێمانی هیچ زانیارییەکان لەوە بارەیەوە
ڕانەگەیاندووە.