پەرلەمانی عێراق گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچەی رەتکردەوە

بەرەبەیانی ئەمرۆ دوو شەممە، پەرلەمانی عێراق گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی رەتکردەوە.

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان پێشنیاری گەراندنەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی خستە دەنگدانەوە، بەڵام پەرلەمانی عێراق رەتیکردەوە، بەمەش بەڵێنی فراکسیۆنە کوردیەکان بە خەڵکی کوردستان ناڕاست دەرچوو.

دوای چوار رۆژ لە گفتوگۆکردن بودجەی گشتی عێراق بۆ سێ ساڵ پەسەند کرا کە ساڵی ٢٠٢٣ کۆێ بڕەکەی ١٩٨ ترلیۆن دینارە.







AM:06:37:12/06/2023