ئەمڕۆ پێنج شەممە بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە ئامەدی لەباكوری كوردستان (١١) كەس بوونە قوربانی.
بەپێی زانیارییەکان، لە قەزای بیسمیل لە شاری ئامەدی باكوری كوردستان، بەهۆی کێشەی زەوی و زار نۆ كەس كوژراون و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون کە چوار لە کوژراوەکان براى یەکتر بوون.
کێشەکە لە نێوان دوو بنەماڵە ڕوویداوە و دواتر سەری کێشاوە بۆ شەڕ و بەکارهێنانی چەک.
دوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەكانی توركیا لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێکرد و تەرمەكان رەوانەی پزیشكی داد و بریندارەكانیش رەوانەی نەخۆشخانە كراون.