لە هەولێر گەندەڵی گەورەی زەوی پێدان کە نرخەکەی ملیارها دۆلارە ئاشکرا دەکرێت


پەرلەمانتاری دەستلەکارکێشاوەی کوردستان، عەلی حەمە ساڵح بەدەیان پارجە زەوی گەورەو گران ئاشکرا دەکات کە موڵکی گشتیەو بەدەر لە یاساو رێنوماییەکان دراونەتە دەوڵەمەند و کەسانی نزیک بەرپرسان.

عەلی حەمە ساڵح لە وەڵامی ئەو هێرشانەی لە سۆسیال میدیاوە دەکرێتە سەری کە بەناونیشانی " وەڵام بۆ سۆشیال میدیای پارتی و ژمارەیەک لە کادیرانی، ئەوە بەڵگەی بردنی هەزاران دۆنم زەوی بەهاکەی ملیارەها دۆلارە"، گەندەڵی گەورەی نوێ ئاشکرا دەکات و لە وەڵێ‌مێکدا دەڵێت" دوو ڕۆژە حەملەیەکی ناڕەوایان کردوەیە سەرم وەک ئەوەی من هەزاران دۆنم زەوی هەولێرم بردبێ.. من ئەم شارەم بە شوقە بێ ئاو کردبێ!".

ئەو پەرلەمانتارە وردەکاری بە ناوەوە بڵاودەکاتەوەو دەڵێێت"بەڵێ، کوڕی مالیکی چەندین هاوڕێی دیکەی کە لە وەزیران زەویان پێدراوە.. بەهای هەر پارچەیەکی( ٧٠٠ هەزار دۆلارە) ! بەڵگە دادەنێم”:ئەوەی جەمشیدی گۆرانی بێژ چی؟ بایی (١٥ ملیۆن دۆلارە) بەڵگە دادەنێم."

باسی ئەو "رسواییە دەکات و دەڵێت"نزار حەنا، کە مەسیحیەکی عەرەبی واجیهەیە ! یەک ملیۆن مەتر چوار گۆشە زەوی وەرگرتوە ( دریم ستی).. پرۆژەی دروستنەکرد. مەتر مەتر بە بێ ئەوەی پرۆژەی تێدا بکات مەتر مەتر زەویەکەی فرۆشت بایی (٧٢٠ ملیۆن دۆلار) " ٧٢ هەزار دەفتەر” زەویان فرۆشتوە."

زیاتر دەخاتەڕوو و دەڵڵی" ئەی بۆ زەیەکەی پشتی ماڵی سەرۆکی هەرێم هەتا ڕێگای بەحرکە.. بەپانی نێوانی(شەقامی ١٠٠ مەتری ١٢٠ مەتریە) دەڵێن چی؟ (١٣ ملیۆن مەترە) بەهاکەی زیاتر لە (٥ ملیار دۆلارە) ٥٠٠ هەزار دەفتەر! ئێستا نافورەی دەستکردو دەریاچەی دەستکردی تێدا دەکەن و نیوەی هەولێریش بێ ئاوە! زۆر باش دەزانین لە ئەسڵدا هی کێیە! هەر نەڵێن: نایابترین گەورەترین زەوی هەولێر دراوە بەکێ! ".

عەلی حەمەساڵح دەشڵێت" ئەی بە (٦١٢ دۆنم ) زەیەکەی پاڤیلۆن دەڵێن : چی! هی مەسیحیەکان بوو برا! بەهاکەی( ملیارێک ٦١٢ ملیۆن دۆلارە) "سەدو شەست یەک هەزار دەفتەر”. باش دەزانین ئەمیش درا بەکێ! ئەی بە "٢٠٠ دۆنم” ەکەی بەرامبەر هۆتێل ڕۆتانا دەڵێن چی! بەنایاسایی تاپۆکرا بەهاکەی (٧٠٠ ملیۆن دۆلارە). "٧٠ هەزار دەفتەرە” 

لە کۆتاییشدا دەڵێت " بۆ زەوی کچەکەی مەشعان جبوری.. خۆی لە چەندین شوێن وەک خاوەنی ئەم پرۆژە خۆی دەرخستوە… ئێستاش دەڵێن: جێبەجێکاری پرۆژەکەیە. باسی خاوەنداری ئەسڵی سەڵاحەددین و ستێرو لاناس و لالاڤ و دارین و دابین و بانکی کوردستان و RT بانک….. هتد بکەن."

ئەو پەرلەمانتارە چەند دۆکۆمێنت و گرتەی ڤیدیۆی خۆی لەسەر ئەو دۆسیانە بڵاوکردۆتەوە.




PM:02:57:20/06/2023