لەبارەی بارودۆخی خراپی هەمەلایەنەی هەرێم
پڕۆژەی دیالۆکی نیشتمانی رادەگەیەندرێت


ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی و رۆشنبیر و چالاکوان لەبارەی دۆخی خراپی هەرێم و عێراقەوە پڕۆژەیەکی نیشتمانی رادەگەیەنن.
ئەو پڕۆژەیە کە سەر لیستی ناوەکان بە عومەر شێخ موس دەستپێدەکات کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ٣٩٣ ناوی کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی و پێشمەرگەی کۆنی گرتۆتە خۆی، لە کۆتایی پرۆژەکەدا داوا لە خوێنەرانی دەکات کە هەر کەس پرۆژەکەی بەلاوە پەسەندە ناوی خۆی بنووسێت و واژوو لەسەر پرۆژەکە بکات.

بەپێی ئەو کۆپییەی نێردراوە بۆ ماڵپەڕی ( سپی ) ئامانجەکانیان وەک هاتووە شەش تەوەرە، لە خاڵێکیاندا هاتووە" فشارخستنە سەر ناوەندە و پایەکانی حوکمڕانی بەمەبەستی هاتنە ژێربار لە پێناو چەسپاندنی دادپەروەری لە کایەکانی حوکمڕانییدا و بەرجەستەکردنی شەفافیەت".

دەقی پرۆژەکە


ئامانجی ئەم پرۆژەیە 
پڕۆژەی دیالۆکی نیشتمانی

دەسپێك:-

دیالۆکی نیشتمانی سەکۆیەکە بە مەبەستی کۆکردنەوەی زۆرترین هاودەنگی لە مەڕ پەیوەندییە(کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابوری، پەروەردەیی، ڕێکخراوەی... هتد) وگرێدانەوەی بە چەمکی ئاشتی و پێکەوە ژیان ودروستکردنی پردی تۆکمەی پەیوەندی لە نێوان سەرجەم پێکهاتە ئیتنی و ئاینی و چین و توێژە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان وعێڕاق، بۆئەوەی نیشتمان وەکو پانتاییەکی فرە ڕەهەند و ئازاد و دیموکراتخواز، ئاشتەوایی کۆمەڵگەیی و مافەکانی مرۆڤ تێیدا فەراهەم بکرێت و بنەماکانی دیموکراسی و حوکم و دەسەڵاتێکی شەفاف و دادپەروەر بچەسپێت و بەهەوڵی دڵسۆزان و خەڵکی شارەزا و پسپۆڕ چارەسەری گونجاو بخرێتە بەردەست (دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان وحکومەتی ناوەندی لە بەغداد، بە ئاڕاستەی کارکردن لەسەر دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتی عێڕاقی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەک و ڕێکخراوودامەزراوە ناوخۆیی و بیانییەکانی تایبەت بەبواری ئاشتی وپێکەوە ژیان لەلایەکی ترەوە).بۆیە هاتنە کایەی(دیالۆکی نیشتمانی) وەکو پڕۆژەیەک کە گوزارشت لە هەمووان بکات، پێویستیەکی هەنوکەیی و مێژووییە بەمەبەستی چوونە ژێر باری بەرپرسیارتی قۆناغەکە و ڕاگرتنی پایەکانی ئاشتی و پێکەوە ژیان. لەم چوارچێوەیەدا هەموو ئەگەرەکان بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئامانجەکانی ئەم پڕۆژەیە ڕەوایەتی هەیە.

پڕۆژەی دیالۆکی نیشتمانی بۆ؟ 
بە درێژایی سەدەی بیست وچارەکی یەکەمی سەدەی بیست ویەک، نائارامی سیاسی و کۆمەڵایەتی خەسەڵەتی ژیانی خەڵکی عێڕاق و کوردستان بووە، کە هۆکاری سەرەکی پەیوەستە بە جۆری سیستەمی حوکمڕانی ڕەها بە زۆربەی ئاڕاستەکانییەوە (حکومەت، حیزب، بنەماڵە... هتد) ودەرئەنجام تەشەنەکردنی ناکۆکی و ناجێگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی لێکەوتەوە وزۆربەی تاوانە قەدەغەکراوەکان لە بابەتی (قڕکردن، ڕاوەدونان، جینۆساید، گۆڕینی دیمۆگرافی، نەمانی بنەماکانی پێکەوە ژیان، دیکتاتۆریەت... هتد) ئاکار و ڕەفتاری دەسەڵاتی سیاسی و زۆر جاریش ئۆپۆزسیۆن بووە لە سەد ساڵی ڕابردوودا.
ڕووخانی ڕژێمی بەعس ئومێدێکی گەورەی لای گەلانیعێڕاق وهەرێمی کوردستان دروست کرد، و چاوەڕوانی ئەوە دەکرا کە قۆناغەکانی گواستنەوەی سیستمی حوکمڕانی بەرەو چەسپاندنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و بەدەستهێنانی شایستە دەستورییەکان لە پێشینەی کاری دەسەڵاتی سیاسی بێت لە عێڕاق و هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەوەی دەبینرێت لەسەر گۆڕەپانی سیاسی ئازادییەکان بەرتەسک دەبێتەوە و نەبوونی دادپەروەری کۆمەڵایەتی وشەفافیەت لە سیستمی حوکمڕانیدا بۆتە مۆرکی دەسەڵات لە ساڵی ١٩٩١ لە هەرێمی کوردستان و لەعێڕاقی دوای ساڵی (٢٠٠٣) ەوە و تا دێت دامەزراوە یاسایی و شەرعییەکان بێ ئەرزش دەکرێت و دەسەڵاتی ڕەهای خێڵ و بنەماڵە و تاکەڕەویی جێگای دەگرێتەوە و ترس و تۆقاندن لە ڕەفتار و ئاکاری دەسەڵاتی سیاسی بە هۆی بیر وڕای جیاوازەوە دەگاتە ئاستی لە ناوبردن و تەسفیە کردنی خەڵکی ئازادی خواز و دەرئەنجام بنەماکانی ژیانی ئازاد ودادپەروەر بەرەو لە ناوچوون دەچێت، و لەهەمان کاتدا پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێڕاق و هەرێمی کوردستان و تیرۆرکردنی کەسایەتیە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان بەشێوازی جیا جیا بۆتە دیاردە، بۆیە پڕۆژەی دیالۆکی نیشتمانی دێتە ئاراوەوە.

ئێمە کێین؟ 
دەستەیەک لە خەڵکی ئەم وڵاتەین و لەسەرجەم چین و توێژە جیاوازەکان و خەمی پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و چەسپاندنی دادپەروەری وشەفافیەت لە حوکمڕانیدا ئەرکی سەرەکی ئێمەیە و هەموو ئامڕاز و ئاڕاستە یاسایی و لۆجیکییەکان دەگرینەبەروەکو هەوڵێك لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی وپێکەوە ژیان و دابین کردنی ژیانێکی ئارامتر بۆ ئێستاو نەوەکانی ئایندە کە دوور بێت لە ئاڵۆزی وترس و تۆقاندن.

ئامانجەکان:-

پشت بەستوو بە بنەما سەرەکییەکانی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و یاسا و ڕێسا ئاینی و کۆمەڵایەتیەکان هەوڵدەدەین لەپێناو بە دیهێنانی:-

1.دروست کردنی پردی پەیوەندی ئەرێنی لە نێوان پێکهاتە (ئاینی، سیاسی، کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی، ڕێکخراوەیی... هتد).
2.پێدانی ڕاوێژ و ڕێنمایی وپڕۆژە بە بڕیاربەدەستەکانی هەرێمی کوردستان و عێڕاق لە مەڕ گرفتەجیاجیاکانی کۆمەڵگای عێڕاق و کوردستان (پشت بەستوو بە ئەزموونی وڵاتان و بە سوود وەرگرتن لە پسپۆڕییە جیاوازەکانی ناوخۆ و دەرەوە).
3.وشیارکردنەوەی چین و توێژەجیاوازەکانی کۆمەڵگا لەمەڕ ماف و ئەرکەکانی.
4.فشارخستنە سەر ناوەندە و پایەکانی حوکمڕانی بەمەبەستی هاتنە ژێربار لە پێناو چەسپاندنی دادپەروەری لە کایەکانی حوکمڕانییدا و بەرجەستەکردنی شەفافیەت.
5.دیالۆکی نیشتمانی سەرجەم ئامڕاز و پەیوەندییە دروستەکان بەکاردەهێنێت لە پێناو بە دیهێنان وپاراستنی چەمکەکانی ئاشتی و پێکەوە ژیان لە بابەتی (دیالۆک وگفتۆگۆی مەدەنیانە، دیبەت و ۆرکشۆپ و کۆبونەوەی جەماوەری، پەنا بردنەبەر دامەزراوە یاسایی و دەستورییەکان، هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کە هاوئامانجی ئەم پڕۆژەیەن، فشار و خۆپیشاندان وبایکۆت کردن وەکو ئامڕازێک بەمەبەستی بەدیهێنانی ئامانجەکانی ئەم پرۆژەیە... هتد).
6.خستنەگەڕی سەرجەم ئامڕازە جەماوەری و میدیایەکان بەمەبەستی دروست کردنی کۆدەنگی و پاڵپشتی کردنی دیدگا وئامانجەکانی ئەم پرۆژەیە.

کارەکانی پێشووی دیالۆکی نیشتمانی:-

دیارە هاتنە کایەی دەستەواژەی دیالۆکی نیشتمانی دەرئەنجامی کۆدەنگی چین وتوێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگای کوردی بووە لەناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان لەسەر بابەتەکانی (ئاشتەوایی و کۆمەڵایەتی و دادپەروەری لە سیستمی حوکمڕانیدا)وپەیوەست بە کۆمەڵگای کوردی،دیالۆکی نیشتمانی وەکو پڕۆژەیەکی نیشتمانی فرە ڕەهەند و گشتگیر بەرهەمی هەوڵی ئەندامانی لیژنەی ئاشتەوایی بووە کە لە بەرواری (2  /8  /2021) وتاکو ئامادەکردنی ئەم پڕۆژەیەبەردەوام بووە و خاوەنی کۆمەڵێک چالاکی هەمە جۆر بووە لە بابەتی دەرچوواندنی (دوویاداشتی)ی تایبەت بە پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان و بەبەشداری زیاتر لە (١٧٠)کەسایەتی و پارتی سیاسی و ڕێکخراو لە سەر ئاستی کوردستان و ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات. لە ئێستادا وبە خوێندنەوەی ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان وململانێکانی نێوان دەسەڵاتداران بەگشتی و نەمانی متمانەی هاوڵاتیان بەبەرنامە و پڕۆژە ودیدگا سیاسیەکانی دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و تێکچوونی ڕەوشی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و دەروونی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە دەرئەنجامی کەڵەکەبوونی گرفتەکانە و نەگەیشتنە بە چارەسەر.

ئێمە کە لە خوارەوە ناومان هاتووە مەترسی گەورە بەدی دەکەین و پێمان وایە سەردەکێشێت بەرەو نەمانی بنەماکانی پێکەوەژیان و چەسپاندنی حوکمی تاکە کەسی و بنەماڵەییو ڕەوشی هەرێمی کوردستان وئایندەی ئەزموونەکەی دەخاتە بەر لەناوچوون،لەم سۆنگەیەوە بەئەرکی خۆمانی دەزانین ڕۆڵمان هەبێت و بەشێک بین لە چارەسەر بەمەبەستی ئاڕاستەکردنی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەرەو باشتر و لەئێستادا پێشینەی کارکردنمان لەسەر قەیرانە هەنووکەیەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەدابڕاوەکان دەبێت،چونکە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیانو گوزەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە هەیە و بە ئومێدی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو لە پێناو بەرقەراربوونی ئارامی و ئاشتی کۆمەڵایەتی. 

وەکو دەسپێکی کارەکانمان لەم پڕۆژەیەدا و بەخوێندنەوەی ڕەوشی سیاسی و ئابوری گرفت وقەیرانە سەرەکییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی لە بەغداد (کێشەی کەرکوک و ناوچەدابڕاوەکانە)، ڕاستە بە پێی دەستوری عێڕاقی ماددەیەکی بۆ تەرخان کراوە بە ناوی ماددەی (١٤٠) و پەیوەست کراوە بە جێبەجێ کردن (بەهەموو قۆناغەکانییەوە، بەڵام لە ئێستادا ئیرادەی سیاسی ڕاستەقینە نیە بۆ جێبەجێ کردنی ئەم ماددەیە).هەرچەندە دەرهاویشتەکانی ململانێی سیاسی و ستەمی دەسەڵاتدارانی پێشوو لە خەڵکی ڕەسەنی ئەو ناوچانە تا ئێستا بەردەوامە (گرفت وکێشمەکێشەکانی گوندەکانی پەڵکانە و تۆپزاوا وەکو دوو نموونەی زیندوو).

ئەوەی جێگای ئاماژەیە ئێستا وئایندەی ئەو ناوچانە لەبەردەم هەڕەشەی دووبارە قڕکردن و ستەمە کە پەلدەکێشێت بۆ تێکچوونی شیرازەی کۆمەڵایەتی کەرکوک و ناوچەدابڕاوەکان ونەمانی بنەماکانی پێکەوە ژیان  کە چەندی لە ئەستۆی حکومەتی عێراقیدایە،بە هەمان شێوە ململانێکانی نێوان (پارتی ویەکێتی) و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و ڕووداوەکانی (١٦)ی ئۆکتوبەر پێشهاتێکی مەترسیداری هێناوەتە پێش بەوەی خەڵکی کەرکوک و ناوچەدابڕاوەکان بە گشتی بڕوایان بە بەرنامە وپڕۆژەی سیاسی نەمێنێت.

ئەزموونی دەسەڵاتی سیاسی لە دوای ساڵی 2003 تاکو 16  /10  /2023 ئارامی و خۆشگوزەرانی نەبەخشیوە بە خەڵکی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان بەڵکو ململانێ و لێدان لە پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی یەکتری کاری سەرەکی زۆربەی پارتە سیاسیە کوردییەکان بووە، کە هانمان دەدات هاوتەریب لەگەڵ چارەسەرە یاسایی و سیاسیەکان، هەوڵەکانمان چڕ تر بکەینەوە بەمەبەستی دروستکردنی  کۆدەنگی نیشتمانی لە سەر پرسە جیاجیاکانی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان کە تێیدا خەڵکی خەمخۆر و ڕەسەنی ئەو ناوچانە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی گفتوگۆ بکەن و کۆی پرسەکان (پاش لێكتێگەیشتن) ڕادەستی لیژنەیەکی باڵا بکرێت بە دانانی میکانیزمێکی کارکردنی گونجاو و داڕشتنەوەی نەخشە ڕێگای چارەسەرکردن بۆ پرسە (سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، پەروەردەیی ... هتد) کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان.
لەم چوارچێوەیەدا پێویستمان بە هەوڵ و ئەزموونی تێکڕای دڵسۆزانی ئەم نیشتمانە هەیە. 

لیستی ناوی ئەو کەس و لایەیانەی پشتیوانی ئەم پڕۆژەیە دەکەن (لە کوردستان و ڕەوەندی کوردی):-

1-عومەر شێخ موس /ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (ی.ن.ك).
2-حمە امین پێنجوێنی / سیاسەتمەدار.
3-کمال شاڵی /  پەرلەمەنتاری خانەنشین.
4-نیشتیمان خان خێزانی شەهید مامە ڕیشە.
5-ئاکۆ عباس مەمەند ئاغا.
6-پیرۆت فازل ڕەئوف تاڵەبانی.
7-ئازادی سەگرمە /پێشمەرگەی دێرین.
8-فلاح صلاح عبداللە /چالاکوانی مەدەنی.
9-کاکە حمەی حاجی محمود هارونی.
10-شێخ هاوڕێ کاکە حمەی کەلکە سماق.
11-مەلا رسول مەهاباتی.
12-قارەمان محمود محمد (قارەمان عەسکەری).
13-محمودی کوێخا سمایلی تەلان.
14-حاجی بەختیار عمر حمە علی چەرمەگا.
15-کەمال حمە شریف حاجی حارس مەنمی.
16-شێخ ئەشرەف تاڵەبانی.
17-مەلا رسوڵ شارستێنی.
18-حاجی محمد صدیق ئەفەنی ئەڵایی.
19-سەلام ناجی / ئەندازیار.
20-حاجی صدیق شەریف قەرەوەیسی.
21-حاجی جومعە هۆزی لەك.
22-علی صالح / زیندانی سیاسی.
23-خەسرەو کریمی خەجێ.
24-مەلا مەسعود کەلکەسماق.
25-محمد رشید محمد / نوسەر.
26-حاجی ڕەحیم موبڕە.
27-د. ڕێژین هارون / مامۆستای زانکۆ.
28-هیوا سورداشی.
29-دڵسۆز شەفیق خەڵەف  / ڕێکخراوی دابین.
30-حەمە سعید جاف.
31-خەبات خلیل بێدەری.
32-هاشم علی مولود / چالاکوانی مەدەنی.
33-چیا دەرگەڵەیی  / نوسەر.
34-احمد عارف  / نوسەر.
35-احمدی کوێخا سمایلی تەلان.
36-عبداللە سور تۆربەی.
37-ئامانج عبداللە.
38-ڕاسپێر ئاراس رووف.
39-ژینۆ ابراهیم کریم   / پارێزەر.
40-سارا عزیز محمد  / پارێزەر.
41-کارۆ شماڵ قادر   / پارێزەر.
42-الا‌و سمیر عبدالكریم  / پارێزەر.
43-سارا محمد عبداللە   / پارێزەر.
44-سەفین یاسین سەلیم   / پارێزەر.
45-ئاریان ڕەسوڵ عبداللە   /  پارێزەر.
46-محمد عبدالکریم محمود   / پزیشك.
47-دەشتی خدر احمد مصگفی  / پارێزەر.
48-زیلان عوسمان محمد   / پارێزەر.
49-هێمن تەها محمود  / پارێزەر.
50-ئاراس رووف محمد اسماعیل ( ئاراسی جنسیە)   / لیوای خانەنشین.
51-موعتەسم نجم الدین  / نوسەر.
52-د. فایزە خگاب  / پزیشک.
53-ستار پاشا   / کەرکوک.
54-ڕەمەزان حاجی ڕەشید  / پەرلەمانتاری خانەنشین  / کەرکوک.
55-هەڤاڵ دارا  / چالاکوان  / کەرکوک.
56-عپمان محمد ێ‌غا زەنگەنە  / کەرکوک.
57-مەلا جمور محمود شێخانی  /کەرکوک.
58-عبداللە محمد حسن جباری  / کەرکوک.
59-حربی نوری ساڵەیی  /  کەرکوک.
60-سیروان فاچل تاڵەبانی  / کەرکوک.
61-مەلا فەرمان  / پێشمەرگەی دێرین  / کەرکوک.
62-بێخاڵ فەوزی  / ژنانی ئازاد  / کەرکوک.
63-شکۆفە ساڵەیی  /مامۆستا  /  کەرکوک.
64-صلاح فریق  /مامۆستا  / کەرکوک.
65-محمد سەید کریم  /مامۆستا  / کەرکوک.
66-شکور خەلیفە  /سەرپەرشتیار  / کەرکوک.
67-هیوا محمد سعید  / مامۆستا  /کەرکوک.
68-جیهاندار محمود  /فەرمانبەر  /کەرکوک.
69-نەوزاد ڕۆژبەیانی  / فەرمانبەر  /کەرکوک.
70-بەختیار کریم  / کەرکوک.
71-گۆران علی  / فەرمانبەر  /کەرکوک.
72-م. شێرزاد فاتح  /سەرپەرشتیاری پەروەردەیی  /کەرکوک.
73-جمال محمد  /پێشمەرگەی دێرین  /کەرکوک.
74-قادر مصگفی  / مامۆستای زانکۆ  / کەرکوک.
75-شێخ احمد امین  /مامۆستای زانکۆ  /  کەرکوک.
76-شێرکۆ عبداللە  /بەڕێوەبەر  /  کەرکوک.
77-پیروت فاچل  /کەسایەتی  / کەرکوک.
78-ڕوبار عوسمان  /ئەندازیار  / کەرکوک.
79-نوری نازم  /بەڵێندەر  / کەرکوک.
80-حامد محمود  /بەڵێندەر  /  کەرکوک.
81-نیاز احمد امین  /پزیشك  / کەرکوک.
82-چرۆ حمە ڕەشید  /چالاکوان  / کەرکوک.
83-عبدالکریم عبدالرحمن  /بەڵێندەر  /کەرکوک.
84-نیشتمان فتاح  /فەرمانبەر  / کەرکوک.
85-عمر محمد  /مامۆستای خانەنشین  / کەرکوک.
86-د. مجید محمد  /خانەنشین  /  کەرکوک.
87-روۆف محمد  /سەرپەرشتیار  /  کەرکوک.
88-انتصار کریم  /فەرمانبەر  / کەرکوک.
89-حمید احمد  /بەڵێندەر  / کەرکوک.
90-عماد محمد  /بەڵێندەر  / کەرکوک.
91-اسماعیل حدیدی  / پەرلەمانتاری خانەنشین  / کەرکوک.
92-ابراهیم کریم  / کەرکوک.
93-ێ‌یەن عبداللە  / کەرکوک.
94-خلف یاسین  / کەرکوک.
95-ڕزگار اسماعیلی  / چوارقوڕنە  / ئەڵمانیا  / ۆڵدن بێرگ.
96-بەهار صالح  / ئەڵمانیا  / ۆڵدن بێرگ.
97-ڕێباز ڕزگار  /  ئەڵمانیا  /  ۆڵدن بێرگ.
98-بێسار عبداللە  / ئەڵمانیا  /  ۆڵدن بێرگ.
99-ئاری هەڵەبجەی  /  ئەڵمانیا  / ۆڵدن بێرگ.
100-ئازاد ڕانیەی  /ئەڵمانیا  /  ۆڵدن بێرگ.
101-تەنیا هەولێری  / ئەڵمانیا  / ۆڵدن بێرگ.
102-فەرمان هەولێری  /  ئەڵمانیا  /  ۆڵدن بێرگ.
103-ڕزگار کەلاری  / ئەڵمانیا  / ۆڵدن بێرگ.
104-هاوکار ماوەتی  / زانگروگ  /ئەڵمانیا  / ڤاردن بۆرگ.                       .
105-بەرزان سلێمانی  /  ئەڵمانیا  /  ڤاردن  بۆرگ.
106-ڕێناز سلێمانی  / ئەڵمانیا  / ڤاردن بۆرگ.
107-فەرهاد  /  سلێمانی  / ئەڵمانیا  /  ڤاردن بۆرگ.
108-بەهزاد  / سلێمانی  /ئەڵمانیا  /  ڤاردن بۆرگ.
109-سلام  / کوردانی ڕۆژئاوا  /ئەڵمانیا  / ڤاردن بۆرگ.
110-شڤان  / سلێمانی  /  ئەڵمانیا  /  ڤاردن بۆرگ.
111-پەرژین  / سلێمانی  / ئەڵمانیا    /ڤاردن بۆرگ.
112-نازەنین  / سلێمانی  / ئەڵمانیا  / ۆڵدن بێرگ.
113-شاهۆ  / کەرکوک  / ئەڵمانیا  / ۆڵدن بێرگ.
114-تەحسین سورچی  /  دیانا  /  ئەڵمانیا  / ۆڵدن بێرگ.
115-محمد تەحسین  / دیانا   / ئەڵمانیا  / ۆڵدن بێرگ.
116-تەها تەحسین  / دیانا   / ئەڵمانیا   / ۆڵدن بێرگ.
117-پەروین  / دیانا  / ئەڵمانیا  / ۆڵدن بێرگ.
118-ئاسۆ احمد  / ڕانیە  / ئەڵمانیا  / هانۆڤەر.
119-شیرین صالح  / ڕانیە  / ئەڵمانیا  / هانۆڤەر.
120-سەروەر علی  / سلێمانی  /  ئەڵمانیا   /هانۆڤەر.
121-ڕوناك احمد  / سلێمانی  /ئەڵمانیا  / هانۆڤەر.
122-هیوا جەوهەر  / چوارقوڕنە  / ئەڵمانیا  / هانۆڤەر.
123-نازەنین حسن  / چوارقوڕنە  / ئەڵمانیا  /  هانۆڤەر.
124-سەحەر هیوا  / چوارقوڕنە  / ئەڵمانیا  /هانۆڤەر.
125-دکتۆر شێرکۆ  / کۆیە  /ئەڵمانیا  / هانۆڤەر.
126-مەنیج حسێن  /  کۆیە  / ئەڵمانیا  /هانۆڤەر.
127-حسن شێرکۆ  / کۆیە  / ئەڵمانیا  / هانۆڤەر.
128-ناسکە شێرکۆ  / کۆیە  /ئەڵمانیا  / هانۆڤەر.
129-تەحسین اسماعیل  / هەولێر  /  ئەڵمانیا  / هانۆڤەر.
130-پەخشان  / هەولێر  /ئەڵمانیا  / هانۆڤەر.
131-هەژار علی  / سلێمانی  /  ئەڵمانیا  / هانۆڤەر.
132-ئارەزوو  / سلێمانی  /ئەڵمانیا  / هانۆڤەر.
133-وریا احمد  / چوارقوڕنە  / ئەڵمانیا  / هەمبۆرگ.
134-نەسرین  / چوارقوڕنە  / ئەڵمانیا  / هەمبۆرگ.
135-ڕێژین وریا  / چوارقوڕنە  /ئەڵمانیا  / هەمبۆرگ.
136-دانا بشیر ابراهیم  / چوارقوڕنە  /ئەڵمانیا  / کۆلێن.
137-ابراهیم بشیر  / چوارقوڕنە  / ئەڵمانیا  / کۆلێن.
138-گەیلان ابراهیم  / چوارقوڕنە  /ئەڵمانیا  /کۆلێن.
139-ووشیار ابراهیم  / چوارقوڕنە  /ئەڵمانیا  / کۆلێن.
140-خەدیجە مصگفی  / چوارقوڕنە  / ئەڵمانیا  / کۆلێن.
141-جمال حمد  / چوارقوڕنە  / ئەڵمانیا   /کۆلێن.
142-نەجیبە عمر  / چوارقوڕنە  / ئەڵمانیا  / کۆلێن.
143-سەرباز بشیر  / چوارقوڕنە  /  ئەڵمانیا  / هەمبۆرگ.
144-بەیان حمد  / چوارقوڕنە  / ئەڵمانیا  / هەمبۆرگ.
145-ڕزگار چاوشین  / ڕەواندز  /  ئەڵمانیا  / بەرلین.
146-سوعاد محمد  / ڕەواندز  / ئەڵمانیا  / بەرلین.
147-عوسمان عزیز  / چوارقوڕنە  / ئەڵمانیا  / بەرلین.
148-فاتمە احمد  / چوارقوڕنە  /  ئەڵمانیا  / بەرلین.
149-خدیجە سید مینە گرجان  /ئەڵمانیا  / بەرلین.
150-مامۆستا صباح  / کۆیە  /  ئەڵمانیا  /  لاڤزیگ.
151-ڕوخسار عبداللە  / کۆیە  / ئەڵمانیا  /  لاڤزیگ.
152-فەرمان ارسڵان  / چوارقوڕنە  /  ئەڵمانیا  /  لاڤزیگ.
153-لانە امین  / چوارقوڕنە  / ئەڵمانیا   /لاڤزیگ.
154-کمال محمد  / ڕانیە  / ئەڵمانیا  / کۆلێن.
155-بابان صالح  / ڕانیە  / ئەڵمانیا  / مونشین.
156-شیلان جەبار   /ئەڵمانیا  / هەولێر.
157-احمد بابان  / ڕانیە  / ئەڵمانیا  / مونشین.
158-حسێن فقێ  / کەرکوک  / ئەڵمانیا  / مونشین.
159-سەبیحە احمد  / کەرکوک  /ئەڵمانیا  / مونشین.
160-زارا حسێن  / کەرکوک  / ئەڵمانیا   /مونشین.
161-عبدالرحمان پیرۆت  / ڕانیە  /ئەڵمانیا  / ئێسن.
162-سوعاد احمد  / ڕانیە  /  ئەڵمانیا   /ئێسن.
163-ئاری عمر  / چوارقوڕنە  / ئەڵمانیا  / هەمبۆرگ.
164-شیلان حسێن چوارقوڕنە  / ئەڵمانیا  / هەمبۆرگ.
165-نیشتمان حمد  / چوارقوڕنە  /ئەڵمانیا  / هەمبۆرگ.
166-سەرکەوت سعید  / کۆیە  / ئەڵمانیا  / ۆڵدن بێرگ.
167-پەری قادر  / کۆیە  / ئەڵمانیا  / ۆڵدن بێرگ.
168-مارف ماماغا  / چوارقوڕنە  /ئەڵمانیا   /بەرلین.
169-هەمین رسول  / چوارقوڕنە  /ئەڵمانیا  /  بەرلین.
170-ئاری سعید  / چوارقوڕنە  /  ئەڵمانیا  /  هانۆڤەر.
171-ژیان محمود  /  چوارقوڕنە  /  ئەڵمانیا  / هانۆڤەر.
172- ئاکۆ ابراهیم  / ڕانیە   /هۆڵەندا  / دۆدرەخت.
173-ڕێناز ڕزگار  / چوارقوڕنە  /  هۆڵەندا  / دۆدرەخت.
174-شێرزاد صالح  / ڕانیە  /بەریتانیا  /لیڤەڵپوڵ.
175-ڕۆشنا قادر  / سلێمانی  /  بەریتانیا  / لیڤەڵپوڵ. 
176-عبدالرحمان حمە زیاد  / چوارقوڕنە  /بەریتانیا  / لیڤەڵپوڵ.
177-پێشڕەو قادر  / چوارقوڕنە  / بەریتانیا  / لیڤەڵپوڵ.
178-بەفرین رسوڵ  / چوارقوڕنە  / بەریتانیا  /لیڤەڵپوڵ.
179-احمد محمد  / چوارقوڕنە  / بەریتانیا  / لەندەن.
180-هەردی حمد  / ڕانیە  /بەریتانیا  / لەندەن.
181-دڵشاد رحمان  / ڕانیە  /بەریتانیا  / لەندەن.
182-ژیار شێرزاد  / ڕانیە  / بەریتانیا  / لیڤەڵپوڵ.
183-حسن صالح  / ڕانیە  /بەریتانیا  / لیڤەڵپوڵ.
184-زلێخا قادر  / ڕانیە  /  بەریتانیا  /  لیڤەڵپوڵ.
185-یوسف نەوزاد  / چوارقوڕنە   / بەریتانیا  /  لیڤەڵپوڵ.
186-محمد نەوزاد  / چوارقوڕنە  / بەریتانیا  /  لیڤەڵپوڵ.
187-دانا محمد  /  سویسرا.
188-محمد جەوهەر  /سویسرا.
189-مریم    پیرۆت  /  سویسرا.
190-سەروەر فقێ  / سویسرا.
191-پەروین  حمد  / سویسرا.
192-حیدەر رسوڵ  /فەڕەنسا.
193-ئامینە قادر  /  فەڕەنسا.
194-کارزان ئەرسەڵان  /  فەڕەنسا.
195-شێرکۆ نەوزاد  /فەڕەنسا. 
196-تۆفیق حاجی محمد  / المانیا  /پێشمەرگەی دێرین.
197-صلاح لیوا عشرین   /المانیا  / پێشمەرگەی دێرین.
198-عپمانی علی حمە رحیم  / المانیا  / پێشمەرگەی دێرین.
199-توانا عارف عبداللە  /المانیا  /کەسایەتی.
200-شێرکۆی صالح تەگەرانی  /نەرویج  /پێشمەرگە.
201-جوتیار علی قەرەداغی  / المانیا  /کەسایەتی.
202-ئارام عبداللە احمد  / نەرویج  /کەسایەتی.
203-نەبەز نەسردین محمد  /المانیا  /پێشمەرگەی دێرین.
204-ئاران عارف عبداللە  / المانیا  /هونەرمەند.
205-کاوان جمال مجید  / المانیا  /کەسایەتی.
206-حکیم رچا فرج  / المانیا  / ڕێکخستەی نهێنیەکان.
207-ڕێبوار  فتاح  / المانیا  /کەسایەتی.
208-سەردەش علی امجد  /المانیا  /کەسایەتی.
209-کمال عبداللە احمد  /المانیا  / پێشمەرگەی دێرین.
210-ئاکار علی محمد  /سوید  / کەسایەتی.
211-محمد احمد علی  / المانیا  / کەسایەتی.
212-فەرمان حسین رمچان ابراهیم  /المانیا.       
213-ئیدریس حسن عبداللە علی  / المانیا.
214-حاجی حمد خزر مصگفی  / المانیا.
215-کۆڕەك عمر ابراهیم رسول  / المانیا.
216-جوتیار حسێن رمچان ابراهیم  /  المانیا.
217-سەرهەد فەرهاد سوارە صابر  /المانیا.
218-سامان فەرهاد سوارە صابر  / المانیا.
219-ڕەوەند حسێن رمچان ابراهیم  /المانیا.
220-عمر احمد بابکر برایم  / المانیا.
221-هاوبەش حسن احمد خزر  /المانیا.
222-قادر کاوە عزیز حمد   /المانیا.
223-کارمەند احمد عزیز داود  /المانیا.
224-خدر احمد عزیز داود   / المانیا.
225-محمد عبداللە رسوڵ صالح  /المانیا.
226-شۆڕش قوربانی ابراهیم احمد   / المانیا.
227-کەیهان علی حسن عبداللە  / المانیا.
228-یاسین محمد ئەسعەد  /المانیا.
229- جوتیار حسێن رمچان ابراهیم  /المانیا.
230-احمد خدر سۆفی محمد  /المانیا.
231-هاوبەش حسن احمد خچر   / المانیا.
232-بارزان دڵشاد محمود  /المانیا.
233-مەولود صدرالدین مولود صالح  /المانیا.
234-دەریا صدرالدین مولود صالح  / المانیا.
235-ادریس حسن محمد عبداللە  / المانیا.
236-یونس حسن محمد عبداللە   / المانیا.
237-تەنیا جوامێر عبداللە مصگفی  / المانیا.
238-محمد علی حسێن حسن  /المانیا.
239-فەرمان محمد بایز احمد   / المانیا.
240-حمزە حمد رسوڵ مصگفی  / المانیا.
241-عوسمان خالد محمد سورە محمد امین  / المانیا.
242-دیاری هیوا خالد مصگفی  /المانیا.
243-ڕێدین محمد رسوڵ سلێمان  /المانیا.
244-ڕێبین عبداللە عمر علی   /المانیا.
245-ئاریا ابراهیم ملا عمر   / المانیا.
246-عبدالرحمن سیف الدین عبداللە   /  المانیا.
247-ڤیان عبداللە علی   / المانیا.
248-جبار عبداللە علی  /  المانیا.
249-باوەڕ جلال خدر احمد  / المانیا.
250-ئەلەند رسوڵ عبداللە   /  المانیا.
251-ڕەوا ڕزگار رسوڵ   /  المانیا.
252-شیڤان ڕزگار رسوڵ   /  المانیا.
253-هەندرێن فواد محمد   /المانیا.
254-جمال باقی عمر  /المانیا.
255-داریان باقی عمر   / المانیا.
256-مام رسوڵ باقی عمر  / المانیا.
257-بەرزان نەورۆز عمر   /  المانیا.
258-سۆران نەورۆز عمر  /المانیا.
259-هەڵوێست خالید محمد امین  / المانیا.
260-فەرمان احمد نبی  /المانیا.
261-عبداللە رسوڵ محمد   /المانیا.
262-محمد رسوڵ محمد  /المانیا.
263-هەڤاڵ محمد گاهر خدر  / المانیا.
264-ئارام دژوار محمد معروف  /المانیا.
265-ئاکام دژوار محمد معروف  /المانیا.
266-بنەر عمر مصگفی ابراهیم  /  المانیا.
267-محمد ئاراس محمد   / المانیا.
268-دیلمان محمد قادر  /المانیا.
269-محمد عبدالغنی حسن حاجی  /  المانیا.
270-ژیر عبداللە قادر   / المانیا.
271-دابان شۆڕش عزیز عبداللە   / المانیا.
272-پێشواز عزیز حسن عزیز    /سوید.
273-ئومێد خدر مصگفی احمد   / سوید.
274-نەوزاد احمد خان سوارە حمدەمین  / سوید.
275-ابراهیم قادر عبداللە خلیل   / سوید.
276-بڵند عمر حسن همزە  /سوید.
277-ڕەوەند عمر حسن همزە   /  سوید.
278-ابراهیم حمد احمد حمدەین   / سوید.
279-کەیوان نەوزاد اسماعیل    /سوید.
280-علی حمید علی حمد   /سوید.
281-احمد سعید شێخە   / سوید.
282-صالح صلاح الدین جلال وسو   / سوید.
283-ڕێباز مجید عبدالرحمن  /  سوید.
284-شاڵاو ئازاد مولود   /   سوید.
285-سوارە احمد حمد   / سوید.
286-کەیوان کارمەند محمد   /سوید.
287-احمد ابراهیم ابو بکر    / سوید.
288-ابوبکر ابراهیم ابوبکر    /  سوید.  
289-اسماعیل مصگفی اسماعیل  /  سوید.
290-عمر عباس رسول وسو  /سوید.
291-محمد حمدەمین حسن  / سوید.
292-عمر مهدی کریم  /سوید.
293-محمد مهدی کریم   /سوید.
294-علی عماد عمر  /سوید.
295-نەبەز محمد عبداللە   /سوید.
296-سەرکەوت سەردار سلیم  / سوید.
297-ڕابەر خالید حمد  /سوید.
298-فەرمان محمد عیسا  / سوید.
299-سالار سلێمان مصگفی  /سوید.
300-ئالان عوسمان حمە صالح  /سوید.
301-دڵشاد عبدالرحمن خچر  / سوید.
302-بڕوا سلیم محمد خزر  /هۆڵەندا.
303-یاسین عزیز حمید  /  هۆڵەندا.
304-محمد عزیز حمید   / هۆڵەندا.
305-سامان محمد رسوڵ  /هۆڵەندا.  
306-هێمن علی صۆفی حسن  /هۆڵەندا.
307-سەرهەد علی صۆفی حسن  / هۆڵەندا.
308-عبداللە علی صۆفی حسن  / هۆڵەندا.
309-سۆران هادی صۆفی حسن  /هۆڵەندا.
310-عمر محمد رسوڵ  /هۆڵەندا.
311-توانا نجات حسێن  / هۆڵەندا.
312-وریا ئومێد احمد  /هۆڵەندا.
313-هەرێم ابراهیم حمد  /هۆڵەندا.
314-ڕێباز علی قوربانی ابراهیم  /هۆڵەندا.
315-ئاران علی قوربانی ابراهیم  /  هۆڵەندا.
316-ئالان اسماعیل کمال حمد  / هۆڵەندا.
317-فەرمان حسن ڕەمەزان ابراهیم  /هۆڵەندا.
318-کۆڕەك عمر ابراهیم رسوڵ  /هۆڵەندا.
319-کاروان حسێن حمد عبداللە  /هۆڵەندا.
320-جوتیار حسێن ڕەمەزان ابراهیم  /هۆڵەندا.
321-محمود کاوە عزیز حمد  / هۆڵەندا.
322-قادر کاوە عزیز حمد  /هۆڵەندا.
323-هێمن حسن محمود  /هۆڵەندا.
324-عبداللە اسماعیل عبداللە  / هۆڵەندا.
325-شاباز ابراهیم خدر حمد  /هۆڵەندا.
326-محمد عبداللە رسوڵ  / هۆڵەندا.
327-محمد باهۆمەر ابراهیم  /هۆڵەندا.
328-ڕەوا ابوبکر عبداللە  /هۆڵەندا.
329-ئاوارە انوەر محمود صالح  / هۆڵەندا.
330-هێرش ابراهیم خدر  / هۆڵەندا.
331-دیار خالید نوری سلێمان  /هۆڵەندا.
332-بەرهەم رسوڵ حمدەمین  /بەریتانیا.
333-محمد رسوڵ حمدەمین  / بەریتانیا.
334-ڕابەر عوسمان وسو  / بەریتانیا.
335-بەهرۆز شێخە محمود  / بەریتانیا.
336-سەنگەر شێخە محمود  / بەریتانیا.
337-ڕێبوار وسو عوڵاوسو  / بەریتانیا.
338-ڕێبین وسو عوڵاوسو  /بەریتانیا.
339-ڕەوەز وسو عوڵاوسو  /بەریتانیا.
340-حمد اسکندەر قادر حمد امین  /بەریتانیا.
341-هەڵکەوت محمد حسێن مصگفی  /بەریتانیا.
342-سەرهەد اسکندەر قادر حمد امین  /بەریتانیا.
343-ئومێد حمدەمین قادر حمدەمین  /بەریتانیا.
344-دانا حمدەمین قادر حمدەمین  /  بەریتانیا.
345-ئادەم اسماعیل سلێمان عبداللە  / بەریتانیا.
346-شوان عوسمان حیدەر اسماعیل  / بەریتانیا.
347-شەهێن احمد خزر احمد  /بەریتانیا.
348-ڕێبوار رسوڵ ملا مام کاك  / بەریتانیا.
349-باکۆ سەرهەد محمد ابراهیم  /بەریتانیا.
350-دانا علی خدر قادر  / بەریتانیا.
351-زانا خدر عوڵا علی  /  بەریتانیا.
352-علی حاجی محمد مصگفی  /بەریتانیا.
353-یاسر مراد سلێمان مراد  / بەریتانیا.
354-سلێمان فارس مراد سلێمان  /بەریتانیا.
355-سوهەیل فارس مراد سلێمان  / بەریتانیا.
356-بڵند اکرم عبدالقادر ابراهیم  /بەریتانیا.
357-هێمن محمد رسوڵ برایم  / بەریتانیا.
358-شاد رسوڵ عوڵا رسوڵ  /  بەریتانیا.
359-ڕێبین اسوەر ابراهیم خدر  /بەریتانیا.
360-هێدی محمد عبداللە فیە  /بەریتانیا.
361-دانا رسوڵ موسا خدر  /بەریتانیا.
362-موسا عمر موسا حسن  / بەریتانیا.
363-محمد احمد حمد احمد  /فەڕەنسا.
364-جوانکار خدر محمد سلیم  / فەڕەنسا.
365-محمد حمدەمین احمد  /فەڕەنسا.
366-بڕیار رسوڵ شێخە  /فەڕەنسا.
367-چاوەڕێ حسن ابراهیم  /فەڕەنسا.
368-هەژار قوربانی مصگفی حسێن  / فەڕەنسا.
369-سەرباز ابراهیم رسوڵ  /فەڕەنسا.
370-سیروان حمد رسوڵ  / فەڕەنسا.
371-بەهرۆز علی صدیق نوری  /فەڕەنسا.
372-شادیار وسوو موسا خدر  /  فەڕەنسا.
373-دەربەست احمد عوڵا ابراهیم  /فەڕەنسا.
374-مەبەست احمد عوڵا ابراهیم  / فەڕەنسا.
375-بینەر عبداللە رسوڵ ابراهیم  / فەڕەنسا.
376-شاڵاو حسن محمد حسن  /فەڕەنسا.
377-محمد عمر احمد رسوڵ  /فەڕەنسا.
378-عبداللە عمر احمد رسوڵ  /فەڕەنسا.
379-هەڵمەت حسێن محمد حسن  /فەڕەنسا.
380-هەڵوێست حسێن محمد حسن  /فەڕەنسا.
381-هەڵکەوت حسێن محمد حسن  /فەڕەنسا.
382-ابوبکر اسماعیل عزیز  /فەڕەنسا.
383-ابراهیم حسێن احمد  /  فەڕەنسا.
384-ئالان ابراهیم خدر حمد  /  فەڕەنسا.
385-بێستون عبدالرحمن حسن  /فەڕەنسا.
386-نەبەز محمد حسن  /فەڕەنسا.
387-ڕێباز محمد حسن  / فەڕەنسا.
388-محمد علی حسن  / فەڕەنسا.
389-دارا رسوڵ مصگفی  / فەڕەنسا.
390-مەریوان محمد سعید  / فەڕەنسا.
391-بشیر حمدەمین قادر  /فەڕەنسا.
392-هاوکار حمدەمین قادر  / فەڕەنسا.
393-بڕیار عبدالرحمن حسن مصگفی  / فەڕەنسا.


تێبینی// بەمەبەستی پاڵپشتی کردنی ئەم پڕۆژەیە ئێوەی بەڕێز دەتوانن ناوەکانتان لەم لیستەدا تۆمار بکەن.



PM:02:55:22/08/2023