ئیسرائیل هێرشیکردە سەر سوریا و چەند سەربازێک بوونە قوربانی

وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایدەگەیەنێت" لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا کە خاڵەکانی سوپای سوریای کردە ئامانج، ١٥ سەرباز کوژران و برینداربوون". 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی بەرگری سووریا بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (سانای) ڕاگەیاندووە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سوپای ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانییان ئاراستەی جۆلانی داگیرکراوی سوریا ئەنجامدا و ژماره‌یه‌ك خاڵی سه‌ربازی ئێمه‌ی له‌ گونده‌كانی سنوری درعا كرده‌ ئامانج". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی هێرشەکەی ئیسرائیل،هەشت سەربازی سووریا گیانیان لەدەستداوە و حەوت سەربازی دیکەش بریندار بوون، جگە لە هەندێک زیانی ماددی کە بەر شوێنی بۆردوومانەکە کەوتووە. 


AM:09:33:25/10/2023