ئەمریکا هیرشی ئاسمانی کردە سەر بنکەیەک لە سوریا

 بە فەرمانی جۆ بایدن، ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانی بۆسەر کۆگایەکی تەقەمەنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە سوریا ئەنجام داوە.

ئەمریکا ڕایگەیاندووە"  بە فەرمانی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر کۆگایەکی چەک لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە کە بە وتەی پنتاگۆن لەلایەن سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە بەکارهاتووە". 

ئەمە دووەم هێرشی ئەمریکایە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دژی هەڵوێستەکانی پەیوەست بە ئێران
لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" هێرشەکانی ئەمریکا بە دوو فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٥ لە کاردانەوە بە هێرشی چەکدارەکانی ئەم دواییە ئەنجامدراون".

هەروەها وتی" ئەگەر هێرشی ئەم گروپانەی سەر بە ئێران بۆ سەر سەربازانی ئەمریکا نەوەستێت، ئێمە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیادە بۆ پاراستنی سەربازەکانمان ناوەستین".

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە بەرامبەردا ئەمڕۆ پێنجشەمم حوسییەکان لە یەمەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەربازی ئەمریکییان لە ناوچەکە خستووەتە خوارەوە.

لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی دژە داعش لە عێراق و سوریا لانیکەم ٤٠ جار کراونەتە ئامانجی هێزەکانی سەر بە ئێران.

باس لەوە دەکرێت کە ٤٥ سەربازی ئەمریکی لە ئەنجامی ئەم هێرشانە بریندا بوون.



AM:09:47:09/11/2023