ژمارەی کوژراوانی جەنگی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل گەیشتە سەروو ١٢ هەزار کەس

بەپێی نوێترین ئامارەکان، بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین، تا ئێستا زیاتر لە ١٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. 

بەپێی ئامارێکی فەرمی سوپای ئیسرائیل، لە سەرەتای هێرشەكانی حەماس بۆسەر ئیسرائیل تاوەکو ئەمڕۆ هەزار و ٥٠٠ كەس گیانیان لەدەستداوە كە (٣٠٨) کەسیان بە بارمتە گیراون و زیاتر لە پێنج هەزار کەسی دیكەش برینداربوون.

هەروەها لای خۆشیەوە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاندووە" تا ئێستا ١٠ هەزار و ٨١٢ وڵاتی فەڵەستینى گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٣٠ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون كە چوار هەزار و ٨٠٠ كەسیان منداڵن و دوو هەزار و ٩١٨ كەسیان ژنن، هەروەها نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەسیش لە ناوخۆی کەرتی غەززە ئاوارە بوون". 

رۆژی ٧ی مانگی ڕابردوو لە کەرتی غەززەوە بە مووشەک هێرشکرایە سەر ئیسرائیل و دواتر گرژی و پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان حەماس و سوپای ئیسرائیل دەستیانپێکرد. 


PM:01:41:10/11/2023