سبەی یەکێتی بە جیا لەگەڵ گۆڕان‌و کۆمەڵ‌و یەکگرتوو کۆدەبێتەوە

لە میانەی هەنگاوەکانی دوای کۆنگرەی یەکێتی و دۆخی سیاسی هەرێم و پرسی هەڵبژاردن، سبەی شەممە وەفدێکی باڵای یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی سەردانی عومەری سەید عەلی رێکخەری گۆڕان و، عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵ و، سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتوو دەکەن.

بڕیارە لەم سەردانەدا دۆخی سیاسی هەرێم و پەیوەندی نێوان هەرێم و عێراق و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە نێوان یەکێتی و ئەو لایەنانەدا تاوتوێ بکرێت.

ئەم سەردانە دوای چەند دیدار و کۆبوونەوە دێت کە سەرۆکی یەکێتی و مەکتەبی سیاسی لەگەڵ بەرپرسانی پارتیدا سازیان کردبوو.



PM:10:30:24/11/2023