سێ گۆڕانکاری بەپەلە لە پێکهاتەی عێراق دەکرێت

هەڵبژاردەی عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی قورسترین ڕووبەڕووبوونەوەی خۆی لە قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی ئاسیای 2024 لە قەتەر ئەنجام بدات، کاتێک سبەی هەینی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ژاپۆن دەبێتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی قۆناغی دووەم.

 لەگەڵ ئەو هەڵاوسان و ڕووداوە لەناکاوانەی کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا هەڵبژاردەی عێراقی گرتەوە، ڕاهێنەری عێراقی، جیسوس کاساسی ئیسپانی، هەوڵدەدات مامەڵە لەگەڵ بارودۆخی نائاساییدا بکات و پێکهاتەیەکی یەکگرتوو بدۆزێتەوە بۆ وەستاندنی جددیەتی "سامورای” ژاپۆنی.

 پێکهاتەی عێراق بەرامبەر ژاپۆن و گۆڕانکاری لە هێڵی بەرگری

 پێدەچێت هێڵی بەرگری هەڵبژاردەی عێراق ئەو هێڵە بێت کە زۆرترین زیانی بۆ دەستکاریکردن و گۆڕانکارییەکان هەبێت، بەتایبەتی دوای ئەو گۆڵەی کە شێرەکانی ڕافیدەین لە یەکەم یاری عێراق بەرامبەر ئەندەنوسیا لێیان تۆمارکرا.

 سەرەڕای کێشەکانی هێڵی بەرگری، ڕەنگە شایەتحاڵی گۆڕانکاری بێت نەک لەبەر هۆکاری تاکتیکی، بەڵکو بەهۆی ئەو پێکانەی بەرگریکار سەعد ناتق تووشی بووە، کە تا ئێستا بەدەست ئازارەوە دەناڵێنێت سەرەڕای مەشق و ڕاهێنانە بەردەوامەکانی، و بەو هۆیەوە ڕێبین سولاقا و زەید تەحسین پاڵێوراون بۆ یاریکردن لە یارییەکە، لەگەڵ بەرگریکار، عەلی عەدنان.

 هێڵی ناوەڕاست

 هەرچەندە ئەم هێڵە بەهێزترین هێڵی تیپی شێرەکانی میزۆپۆتامیایە، بەڵام کاندیدێکی بەهێزە بۆ بینینی گۆڕانکاری بەرامبەر ژاپۆن، بەو پێیەی کاساس هێشتا بیر لە جۆری ئەو یاریزانانە دەکاتەوە کە یارییەکەی سبەی ئەنجام دەدەن.


دۆخی فریاگوزاری خێزانی یاریزان ئوسامە ڕەشید، و جێهێشتنی مەشقەکانی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەهۆی گەشتەکەی بۆ پورتوگال بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوسەرەکەی بەشداری بکەن، کە منداڵێکی نوێی لەدایک بووە، وای لە کاساس کرد بیر لە یاریزانێکی جێگرەوە بکاتەوە بۆی، و لێرەشدا دەستی کرد بە بیرکردنەوە لە گەڕاندنەوەی زیدان ئیقبال وەک یاریزانێکی سەرەکی، و جێگیرکردنی بەشار ڕەسان وەک یاریزانێکی سەرەکی، یان پشت بەستن بە عەلی ئەحمەد عەلی جێگەی ئوسامە ڕەشید دەگرێتەوە، لەگەڵ زیدان ئیقبال وەک یاریزانێکی سەرەکی.

 هێڵی هێرشبەری

 سەرەڕای درەوشاوەیی موهەنەد عەلی "میمی" لە هێڵی هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق، و گۆڵێکی بەرامبەر ئەندەنوسیا تۆمارکرد، کاساس بەجدی بیر لەوە دەکاتەوە کە بە هێرشبەرێکی دیکە لە یارییەکەی سبەینێدا دەستپێبکات بەهۆی چەند هۆکارێکەوە، لەوانە پاراستنی توانای جەستەیی "میمی".

 کاساس بەنیازە عەلی حەمادی هێرشبەری ویمبڵدۆن وەک یاریزانی سەرەکی بخاتە نێو یاریەکەوە، ئەمەش بەهۆی تایبەتمەندییە جەستەییەکانییەوە، لەوانە هێزی جەستەیی و خێرایی جوڵە و یارییەکی سەرکەوتووانە، هەروەها بیر لەوە دەکاتەوە ئەیمەن حسێن وەک یاریزانی یەدەگ بەهەمان شێوە بخاتە نێو یارییەکەوە، وەک ئەوەی بەرامبەر ئەندەنوسیا ڕوویدا.

 هەڵبژاردەی عێراقی لە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەدا بە ئەنجامی 3-1 لە ئەندەنوسیا بردەوە، کە هاوکات شاهیدی بردنەوەی ژاپۆن بوو بەسەر ڤێتنام بە ئەنجامی 4-2، بەمەش  "سامورای" پێشەنگی کۆمەڵەی دووەمی بەدەستهێنا بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ "شێرەکانی میزۆپۆتامیا".



PM:07:24:18/01/2024