ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی کانوونی دووەم رووفاتی (٤١) کوردی ئێزیدی لە چواری گوندی سنووری قەزای شنگال ئەسپەردەی خاک دەکرێن.
حسێن قائیدی به‌رپرسی نوسینگه‌ی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردانی ئێزیدی لە دەستی چەکدارانی داعش، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، تێیدا هاتووە" ئه‌مڕۆ له رێوڕه‌سمێكدا (٤١) روفاتی كوردانی ئێزیدی دوای ده‌رهێنانیان له گۆڕی به كۆمه‌ڵ، راده‌ستی كه‌سوكاریان ده‌كرێنه‌وه و جارێكی دیكه له چوار گۆڕستان به‌خاكده‌سپێردرێن و سێ ڕۆژیش
پرسەیان بۆ دادەنرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، (٢٠) روفاتیان خه‌ڵكی گوندی كۆچۆ، (١٦) روفاتیان خه‌ڵكی حه‌ردان، سێ روفاتیان خه‌ڵكی گوندی قنێن، دوو
رووفاتیش خەڵکی کۆمەڵگەی خانەسۆرن.
مانگی ئابی ساڵی (٢٠١٤) قەزای شنگال كه‌وته ده‌ستی گروپی چەکدارانی داعش و دانیشتوانه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی بوونه‌وه جگه له‌وه‌ی هه‌زاران كه‌سیان له گه‌نج و پیر و منداڵ به‌دیل گیران، هەروەها تائێستا (٩٢) گۆڕی بە کۆمەڵی کوردانی ئێزدی دۆزراونەتەوە کە (٥٥) گۆڕیان هەڵدراونەتەوە و (٢٤٢) رووفاتیان تێدا بووە.
هەروەها تا ئێستاش به‌شێك له ئاواره‌كانی قەزای شنگال نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ زێدی خۆیان و به ته‌واوی ئه‌و سنوورە ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه.