دەروازەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا داخران و شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقیش پەیامی هەیە

شانه‌ی راگەیاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند" بەهۆی هێرشەكەی ئه‌مشه‌وه‌وە، ئۆتۆمبێلەكەی بەرپرسانی حەشدی شەعبی بە تەواوی سووتاوە و ئەوانەی ناویشی هەموویان گیانیان لە دەستداوە و تیمێکی تایبەتیش لێکۆڵینەوە لە رووداوەکان دەکات و سەرجەم دەروازەکانی ناوچەی سەوزی بەغداش داخران''.

شانەی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ده‌ڵێت" تیمێكی تایبەتمەند لە هێزە تایبەت و ئەمنییەكان پێكهێنراوە بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوی بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێك لە ناوچەی مەشتەل لە بەغدا''.

دەشڵێت'' بەهۆی هێرشەكەوە، ئۆتۆمبێلەكەی بەرپرسانی حەشدی شەعبی بە تەواوی سووتاوە و ئەوانەی ناویشی هەموویان گیانیان لە دەستداوە''.

بەپێی زانیارییەکان فیرقەی خاص لەناوچەی سەوزی بەغداد بڵاوەی پێکرا بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و سەرجەم دامەزراوە دیپلۆماسی و نێردەی وڵاتان.

هەروەها حکومەتی عێراق تەواوی ناوەندە دیپلۆماسیەکان و نێردەی وڵاتانی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی ئەرکی پاراستنیان لەئەستۆی حکومەتە و رێگە بەهیچ کاردانەوەیەک نادەن دژیان.

هەروەها سەرجەم دەروازەکانی چوونە ژوورەوە بۆ ناوچەی سەوزی بەغدا داخران.

ئەمشەو چوارشەممە ٧ی شوباتی ٢٠٢٤، لە ناوچەی مەشتەلی بەغدا هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێک و سێ کەسی تێدابوون کە هەرسێکیان کوژران، هەروەها میدیای کەتائبی حزبوڵڵای عێراقی بڵاویکردووەتەوە کە ئەبو باقر ئەلساعدی و ئەرکان ئەلعلیاوی، کە دوو فەرماندەی حزبوڵان و بەرپرسن لە گواستنەوەی چەک و ئۆپراسێۆنەکانی دەرەوە، لە هێرشەکەی ناوچەی مەشتەل لە بەغدا کوژران.



PM:11:51:07/02/2024