ئەنجومەنی پاراستنی یەکێتی وەڵامی فایەق زەیدان دەداتەوە


لەبارەی پرسی هەرێمی کوردستان و مافی فیدراڵیەوە، ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی دوا لە فراکسیۆنی یەکێتی و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی تر دەکات لەسەر قسەکانی فایەق زەیدان بێنە دەنگ.

لەو راگەیاندنەی ئەنجومەنی بەرژەوەندیە باڵاکانی یەکێتیدا هاتووە" پێویستە فراكسیۆنی (ی.ن.ك) لە پەرلەمانی عیراق لە پاڵ فراكسیۆنە كوردستانیەكانی تردا هەڵوەستەیەك بكەن، لەسەر لێدوانەكانی رۆژی 18/2/2024 ی بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق ( دادوەر فائق زێدان) لە بارەی پێكهاتنی هەرێمی كوردستان و پێكهێنان و دروستبوونی هەرێمی نوێی فیدرالی لە عیراقدا."

لە بڕگەیەکی تردا باس لەوە کراوە" فایەق زیدان ناوی هەرێمی كوردستان وەك (واقیعێكی جوگرافی و نەتەوەیی) بردووە (هەلومەرجی دوای داگیركردنی كوێت هێناویەتە ئاراوە)، كە دەبوو وەك هەرێمێكی دەستووریی فیدراڵی ناوی بهێنایە، ئاماژە بە ماددەی 117/ یەكەم لە دەستووری هەمیشەیی عیراق."
 
دەقی راگەیەندراوەكە: 

راگەێندراوێك لە ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی (ی.ن.ك) 
لە بارەی لێدوانی بەڕێز (سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق) 
پێویستە فراكسیۆنی (ی.ن.ك) لە پەرلەمانی عیراق لە پاڵ فراكسیۆنە كوردستانیەكانی تردا هەڵوەستەیەك بكەن، لەسەر لێدوانەكانی رۆژی 18/2/2024 ی بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق ( دادوەر فائق زێدان) لە بارەی پێكهاتنی هەرێمی كوردستان و پێكهێنان و دروستبوونی هەرێمی نوێی فیدرالی لە عیراقدا.
ئەو خاڵانەی پێویستە هەڵوەستەیان لەسەربكرێت لە لێدوانەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق ئەمانەن:
1 - ناوی هەرێمی كوردستان وەك (واقیعێكی جوگرافی و نەتەوەیی) بردووە (هەلومەرجی دوای داگیركردنی كوێت هێناویەتە ئاراوە)، كە دەبوو وەك هەرێمێكی دەستووریی فیدراڵی ناوی بهێنایە، ئاماژە بە ماددەی 117/ یەكەم لە دەستووری هەمیشەیی عیراق. 
2 - هەرێمی كوردستان بە (بارێكی تایبەت – وچع خاص) ناودەهێنێت و دەیبەستێتەوە بە (دانپیادانانی سەرجەم رۆَلەكانی گەلی عیراق) نەك بە قەوارەیەكی یاسایی چەسپی و لە دەستووری هەمیشەیی عیراقدا.
3 - گومان دەخاتە سەر هەلومەرجەكانی سەردەمی دارشتنی بنەماكانی دەستووری هەمیشەیی عیراق، و بە ڕەهایی دەڵێت : (( ئێستا ئەو هەلومەرجە گۆڕدراوە لە لای ئەوانەی باوەڕیان بەو بنەمایانە هەبوە، ولە ئێستادا باوەڕیان بە گۆڕینیەتی ..)) بێ ئەوەی ڕەچاوی ئەوە بكات كورد بەشدار بووە لە داڕشتنی ئەو بنەما دەستووریانە و هیچ كات پەشیمان بوونمان لە داڕشتنی ئەو بنەمایانە ڕانەگەیاندووە.
4 - ((بیرۆكەی پێكهێنانی هەرێمی نوێ لە هەر ناوچەیەكی عیراق ڕەتدەكاتەوە، بە هەڕەشەی دادەنێت لەسەر یەكگرتوویی و ئاسایشی عیراق)) بە بێ ئەوەی ڕەچاوی ئەوە بكات كە پێكهێنانی هەرێمی نوێ لە عیراقدا (مافێكی دەستووری)یە نەك (بیرۆكە)،     ئەو مافە بە ماددەی (117/ دووەم ، 118 ، 119) چەسپێنراوە و بە یاسای ژمارە (13) ی ساڵی (2008) ڕێكارەكانی دانراوە.
 
ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی (ی.ن.ك)



PM:04:56:20/02/2024