ئیسرائیل پایتەختی سوریا دەکاتە ئامانج

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سوپای ئیسرائیل بۆردوومانی دەووربەری دیمەشقی پایتەختی سوریای كرد و تا ئێستاش زیانە گیانی و مادییەكان نەزانراوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی حكومەتی سوریا ناسراو بە (سانا) ڕایگەیاندووە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل بەرزاییەكانی جۆڵانەوە بۆردوومانی گەڕەكی كفر سووسەی دیمەشقیان كرد کە بەهۆیەوە دوو تەقینەوەی گەورەى یەك لە دوای یەك لەو شارەدا ڕوویانداوە و دووكەڵێكی زۆریش لە شوێنی بۆردوومانەكە بەرزبووەتەوە". 


ئەوەشی خستەڕوو، فڕۆکە ئیسرائیلییەکان ژمارەیەک مووشەکیان لە بەرزاییەکانی جۆلانەوە تەقاندووە و هەوڵیانداوە هەندێک شوێن لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی سوریا بکەنە ئامانج.

تا ئێستاش ژمارەی زیانە گیانی و مادییەكان نەزانراوە.


PM:01:11:21/02/2024