چالاكوانێکی كۆمه‌ڵگه‌ی په‌لكه‌زێڕینه له شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی سزاكه‌ی ده‌ستگیركرا و ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه كرا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" ئیلهام چووبدار كه چالاكوانێکی كۆمه‌ڵگه‌ی په‌لكه‌زێڕینه‌یه له ئێران و به ڕه‌گه‌ز توركه، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی سێ ساڵ سزای به‌ندكردن، ده‌ستگیركرا و بۆ به‌ندیخانه‌ی ژنان له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ورمێ گواستراوه‌ته‌وه".
هه‌نگاو ده‌شڵێت" ئه‌و كچه، ته‌مه‌نی (٢٦) ساڵه و خه‌ڵكی شاری ورمێیه، هاوینی ساڵی ڕابردوو له دۆسیه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ساره (زارا) سدیقی هه‌مه‌دانی و خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده، له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی ورمێوه له ڕێگه‌ی بره‌ودان و به‌ره‌وپێشبردنی هاوڕه‌گه‌زخوازی و بره‌ودان و به‌ره‌وپێشبردنی ئایینی مه‌سیحی و په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنه دژبه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا".
ئەوەشی خستەڕوو، دواتر ئه‌و سزایه له‌لایه‌ن دادگای باڵای ئێرانه‌وه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و ئیلهام چووبدار مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو به دانانی بارمته‌ی یه‌ك ملیار تمه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی، تا كۆتایی دادگاییكردنه‌كه‌ی ئازاد كرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیلهام چووبدار له پاییزی رابردوودا سزای سێ ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و له‌م مانگه‌دا بۆ تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی سزاكه‌ی ده‌ستگیركراوته‌وه، ئێستاش له به‌ندیخانه‌ی ژنان سه‌ر به به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ورمێ ڕاگیراوه.