لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار دادەبەزێت

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕی دۆلاردا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ کاتی کردنەوەی بازاڕ دابەزینی بەخۆوە بینی.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٥٠ هەزار و ٤٥٠ دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٥٠ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤،  بانکی ناوەندی بڕی ٢٢٤ ملیۆن و ٧٩٠ هەزار و ٢٧٥ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢١٣ ملیۆن و ٦٨٠ هەزار و ٢٧٥ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١١ ملیۆن و ١١ۆ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو. 



PM:05:27:13/03/2024