یەکێتى: ٢٠٠ کاندیدمان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمان دەبێت

وتەبێژی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت" بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان ٢٠٠ کاندیدمان دەبێت". 

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەمڕۆ هەینی ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند"  لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی ناوی كاندیدانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان تاوتوێ دەکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد، یەكێتی بە كۆی گشتی لە هەر چوار بازنەكەی هەڵبژاردندا بە (٢٠٠) كاندید بەشداری هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان دەكات کە بە هەڵسەنگاندنی لیژنەدا تێپەڕیوون ئەمڕۆ دەنگیان لەسەر دەدرێت. 


AM:11:49:15/03/2024