بکوژی کوڕەکەی بەڕێوەبەڕی ناحیەی سلێمان بەگ دەستگیرکرا

بکوژی کوڕی بەرپرسی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگ دەستگیر کرا و بە پێی زانیارییەکان بکوژ و کوژراوەکە خزمی یەکترن.

سەرچاوەیەکی ئەمنی باڵا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاند"  بکوژی کوڕەکەی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمان بەگ دەستگیرکرا".

ئەو سەرچاوە ئاماژەی بەوەشداوە کە لەسەر فەرمانی لیوا کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک تیمێکی بەدواداچون پێکهێنرا، دەست بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچون و کامێراکانی چاودێری کرا.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە وتی" دوای دوو رۆژ بکوژەکە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری بەغدا لە لایەن دەزگای هەواڵگری کەرکوک دەستگیركرا".

بە پێی زانیارییەکان بکوژ و کوژراوەکە خزمی یەکترن.

شەوی سێشەممە ١٢ی ئازار بە دەسترێژی گولـلە لە کەرکوک کوڕی بەرپرسی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگ( بە ناوی موعتەز عەبدوڵوەهاب) کوژرا.




PM:03:24:15/03/2024