دادگاى فیدراڵى سکاڵاى تایبەت بە پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى هەرێم ڕەتکردەوە

دادگاى باڵای فیدراڵى عێراق سکاڵایەکی تایبەتی بە پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى هەرێمی کوردستان ڕەتکردەوە و دەڵێن" لەبەر ئەوەی تایبەتمەندی دادگای فیدراڵی نیە". 

دواى ئەوەى ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەى سکاڵایان لەسەر ڕاگرتنى پلە بەرزکردنەوە لە دادگاى فیدراڵى تۆمارکردبوو، ڕایانگەیاند" کە دادگاى فیدراڵى لە بەرژەوەندى ئەوان بڕیاریداوە و پلە بەرزکردنەوە دەستپێدەکاتەوە"، بەڵام بەپێى بڕیارى دادگاکە بێت سکاڵاکە ڕەتکراوەتەوە.

بەپێی بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵی، سکاڵاى تایبەت بە ڕاگرتنى پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى هەرێم ڕەتکراوەتەوە، لەبەر ئەوەی ئەو دۆسیەیە لە تایبەتمەندییەکانی دادگای فیدراڵی نییە.


PM:08:50:17/03/2024