دۆسێیەکی تری گەندەڵی گەورەی ملیۆنان دۆلاری ئاشکرا کرا

دەستەی دەستپاکی عێراقی دۆسێیەکی تری گەندەڵی گەورەی ئاشکرا کرد کە بەهاکەی نزیکەی ١٠ ملیۆن دۆلارە لە کێڵگەی نەوتی غەرەف.

دەستەی دەستپاکی عێراقی لێکۆڵینەوە لە دۆسییەی بەهەدەردانی سامانگی گشتی دەکات بە بڕەکەی زیاترە لە (١٠,٠٠٠,٠٠٠) ملیۆن دۆلار کە لە تۆماری کۆمپانیایەکی بیانی لە کێڵگەی نەوتی ئەلغەرەف ڕویداوە.

فەرمانگەی زانیاری و پەیوەندییەکانی حکومەت ڕایگەیاندووە" تیمی کاری فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی زی قار ئاشکرایکردووە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەزگای هەواڵگری نیشتمانی و پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتەکانی بەشی وردبینی دەرەکی و پسپۆڕانی ڕاسپێردراو، دەرکەوتووە تۆماری مانگانەی کارکردنی کۆمپانیا ئیتاڵییەکە لە کێڵگەی نەوتی ئەلغەرەف دەستکاری کراوە، و لە پشکنینی تاقیگەییدا نمونەی ڕێژەی هەناردەکردن و بڕی بەرهەمهێنانی نەوت جیاوازی هەیە و گەندەڵی گەورەی تێدا کراوە بەبڕی زیاتر لە (١٠) ملیۆن دۆلار پارەی گشتی بەفیڕۆدراوە".

دەستەکە ئاماژە بەوە دەکات، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی ژی قار گەندەڵی کردووە و پێگەی خۆی خراپ بەکارهێناوە بە دانانی پێنج کەس لە خێزانێک وەک گرێبەست و فەرمانبەری ڕۆژانە، و یەکێک لەوان چەند جارێک پارچە زەوی وەرگرتووە کە بۆتە هۆی دروستبوونی کێشە.

فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گەندەڵییەکیان بە بڕی (٢,٠٤٢,٨٥٠,٠٠٠) ملیار دینار دەستنیشانکردووە، کە لەچوارچیوەی ئەو بڕە پارانە دایە، کە کۆمپانیاکان قەرزیان لە دووبانک وەرگرتووە بەبێ ئەوەی هیچ بڕەپارەیەک یان حسابێکی پارەداریان لەو بانکانە هەبێت و پرۆژەکانیشیان تەواوکردبێت.

هاوکات دەستەکە ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە لەلایەن فەرمانگەکەوە ، بەشێک لەو بڕە پارەیەی پێشتر باسکرا وەرگیرایەوە.

ڕوونیشیکردەوە، تیمەکە دەستیان بەسەر نووسراوی خەرجکردنی بڕی کاتی زیادە بۆ کرێکارانی وێستگەی کارەبای ناسریە بۆ ساڵانی (٢٠٢١، ٢٠٢٢، ٢٠٢٣) گرتووە، کە بەبێ پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی کار بۆ ماوەکانی پێشوو لەکاتی نوێکردنەوەی فەرمانەکان خەرجکراون، ڕوونیشی کردەوە کە بڕە پارەیەک بە بڕی (٢٧٩,١٠٧,٧٥٠) ملیۆن دینار خەرج کراوە بۆ کرێ و کاتژمێری زیادە، پێچەوانەی ڕێنماییەکان.


PM:01:46:22/03/2024