عەلی ساڵەیی: یه‌كێتی ئه‌وه نه‌بوو كه ئێمه ڕه‌نجمان بۆ دا و ژیانی خۆمان بۆ ته‌رخان كرد
عه‌لی ساڵه‌یی ڕایده‌گه‌یه‌نێ كاتێك له ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆی ده‌ركه‌وتووه كه یه‌كێتی ئه‌وه نه‌بوو كه ڕه‌نجی بۆ داوه و گۆڕاوه بۆ كۆمپانیای دارایی و قازانج و ساخته‌چێتی.
عه‌لی ساڵه‌یی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگه‌ی كه‌ركووك، له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی (وشه) ڕایده‌گه‌یه‌نێ: "یه‌كێتی ویستی گۆڕانكاری بكات و من له سه‌رۆكی لێژنه‌ی وزه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگه دوور بخاته‌وه، هه‌موو كاره‌كه‌یان پێوه‌ندی به نه‌وتی كه‌ركووكه‌وه هه‌یه، چونكه هه‌موو كه‌س ده‌زانێ من ڕازی نابم به هه‌موو شتێكی ناڕاست و دزیم نه‌كردووه وه‌ك خه‌ڵكی دیكه و ڕابردووم دیاره، من قسه ده‌كه‌م و بێ ده‌نگ نابم”.
هه‌روه‌ها وتویه‌تی: "ئێمه ناسراوین به جه‌لالییه‌كان، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی گه‌ڕاومه‌ته‌وه له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ندامی پابه‌ند نه‌بووم له یه‌كێتیدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا بووم، شتی دیكه‌م ده‌زانی و من یه‌كێك بووم له‌و پێنج كه‌سه‌ی كه دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتین له ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام كه هاتمه‌وه كوردستان و یه‌كێتی ئه‌وه نه‌بوو كه ئێمه ڕه‌نجمان بۆ دا و ژیانی خۆمان بۆ ته‌رخان كرد، تووشی شكست بووم كه بینیم حیزبه‌كه‌مان گۆڕاوه بۆ كۆمپانیای دارایی و قازانج و ساخته‌چێتی، بۆیه پابه‌ند نه‌بووم به حیزب و خۆم دوور گرت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی یه‌كێتی زیاتر ده‌ڵێ: "ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه ماومه‌ته‌وه له پۆستی سه‌رۆكی لێژنه‌ی وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگه‌ی كه‌ركووك تا كاتی هه‌ڵبژاردن بێت و كۆتایی به پۆسته‌كه‌م بێت، له ڕاستیدا پێم‌خۆش نییه وه‌ڵامی یه‌كێتی بده‌مه‌وه، چونكه كه‌سانی وا ئێسته سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن، كه ته‌نیا زمانی هه‌ڕه‌شه و تۆمه‌تبه‌خشین و شكاندنه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌زانن”.
AM:11:00:18/03/2015