داعش خۆی بۆ هێرشكردنەسەر كەربەلا ئامادە دەكات

چەكدارانی داعش هەوڵدەات بە داگیركردنی ناوچەی "نەخیب" لەپارێزگای ئەنبار وەك بنكەیەك بۆ هێرشكردنەسەر شاری مەزهەبی كەربەلا كەڵكی لێوەرگرێت.

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراق بە كەناڵی عەرەبییەی رایگەیاند: چەكدارانی داعش ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەوەی هێرش بكەنەسەر شاری كەربەلا، بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵدەدەن ناوچەی نەخیب لە پارێزگای ئەنبار بگرن‌و وەك بنكەیەك بۆ هێرشكردنەسەر كەربەلا كەڵكی لێوەرگرن.

نەخیب دەكەوێتە 250 كیلۆمەتری شاری كەربەلا‌و لەلایەن هێزەكانی سوپا‌و میلیشیا شیعەكانەوە پارێزگاری لێدەكرێت. نەخیب هەروەها دەكەوێتە سنورەكانی سعودیە‌و ئورودن كە تاسنورەكانی سعودیە تەنیا 70 كیلۆمەتر دوورە.

شاری كەربەلا بە پیرۆزترین شاری مەزهەبی شیعەكان دێتە ئەژمار.



PM:04:08:07/05/2015