بەپەلە.. ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی رومادی دەستیپێکرد

فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی عێراق دەستکردن بەئۆپراسیۆنی رزگارکردنی پارێزگای ئەنبار راگەیاند.

تا ئیستا دیار نییە هێرشەکە کاتژمێر چەند دەستیپێکردووەو لەچەند قۆڵەوەیەو ئەو هیزانەی بەشدارن تیایدا کامانەن.

میدیاکانی عێراقیش رایانگەیاند سەرۆک وەزیران خۆی سەرپەرشتی شەڕەکە دەکات و وێنەیەکیان لەژووری ئۆپراسیۆنەکانەوە بلآوکردۆتەوە.



AM:10:18:13/07/2015