چۆنییەتی میکانیزمی دانەوەی پاشەکەوتی ئاشكرا دەکرێت
فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیاسایەکی تایبەتی لەبارەی دانەوەی موچە پاشەکەوتکراوەکانی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە کە تیایدا داوادەکات پاشەکەوتەکان بکرێتە قەرز و بخرێتە ئەستۆی حکومەتی هەرێم.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست "سپی" کەوتوون فراکتۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان پرۆژە یاسایەکی سەبارەت بە میکانیزمی دانەوەی موچە پاشکەوتکراوەکانی موچەخۆرانی هەرێم پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە، کە تیایدا چۆنییەتی گێڕانەوە ئەو موچانەی تێدا روونکراوەتەوە.
بەپێی ناوەڕۆکی پرۆژە یاساکە حكومه‌تی هه‌رێم به‌یاسا پابه‌نده‌كرێت بەوەی موچە پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان بكرێته قه‌رزو بخرێته ئه‌ستۆی حكومه‌ت .
لە بەشێکی پرۆژەیاساکەدا هاتووە، ژماره حسابی تایبه‌ت به‌موچه‌خۆران دروستبکرێت، كه له‌و ڕێگه‌یه‌وه زانیاری‌یان له‌سه‌ر موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت.
AM:12:14:29/03/2019