سەرۆکی حیزبێک لە هەوڵێکی کووشتن رزگاری دەبێت
ئه‌مینداری گشتی حیزبی وه‌فای نیشتمانی کە حیزبێکی عێراقییە له هه‌ولێكی کووشتن له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی رزگاری بوو.
ماڵپەڕە عێراقییەکان بڵاویانکردۆتەوە، شه‌وی چوارشه‌ممه به ده‌ستڕێژی گولـله هه‌وڵدراوه دكتۆر ئیبراهیم سه‌عید به‌یزانی ئه‌كادیمیست و ئه‌مینداری گشتی حیزبی وه‌فای نیشتمانی بكوژرێت.
ئەو میدیایانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ماتۆڕسكیلی لە ناوچەی ئیسکانی بەغدا چه‌ند فیشه‌كێكی ناوه به دكتۆر ئیبراهیم سه‌عیده‌وه‌و برینداری کردووە، دواتر گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
به‌یزاوی له‌ساڵی ١٩٩٢ بڕوانامه‌ی دكتۆرای به‌ده‌ستهێناوه‌و به‌شداری زۆربه‌ی چالاكییه سیاسییه‌كانی كردووه له‌چه‌ند ساڵی رابوردوودا، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی یه‌كێتی مێژوونووسانی نێوده‌وڵه‌تی بووه بۆ كاروبارى رۆشنبیری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
AM:09:22:09/01/2020