بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" پاش دزینی ئوتومبیلێک لەبەرواری 2020/1/12 لەبەردەم بەشی پۆلیسی گرتن‌و گواستنەوەی سلێمانی کە بەئیش پێکراوی خاوەنەکەی جێیهێشتبو، دواتر خاوەنەکەی سکاڵای تۆمار کرد لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، دوای بەدواداچونی ورد‌و کۆکردنەوەی زانیاریی، توانرا ئوتومبیلەکە لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە بدۆزرێتەوەو بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی بگه‌ڕێنرێته‌وه".
پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت" هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان زانیاريیان له‌سه‌ر تۆمه‌تباری دزینی ئوتومبیله‌كه هه‌بو كه به‌ره‌و سنوری قه‌زای سه‌ید سادق هه‌ڵاتبو، بۆیه مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادقی لێ ئاگاداركرایه‌وه‌و پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوەر، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی حه‌سار توانیان تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن".
وتیشی" له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن، تۆمه‌تباره‌كه ناوی (ر، م، ئ)و پێشینه‌ی تاوانی هه‌بووه‌و پێشتر له‌سه‌ر تاوانی دزیكردن ده‌ستگیركراوه".