بغداد یان هەولێر؟!

ئارام هادی

هەڵبژاردەی (ئەنقەرە. تاران. بغداد)بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان تاكێشەناوخۆیی و هەرێمایەتیەكانی تێدا چارەسەربكات, باشترین دەستەبژێر(بغداد)ە لەبەرئەوەی تائێستاش حكومەتی هەرێم لەڕوی یاساییەوە هەرێمێكە سەربەناوەندێكی فیدڕاڵ, بەهەمان شێوە لەنێوان(بغداد. هەولێر)بۆلایەنەسیاسیەكانی باشوری كوردستان بۆئەوەی بگەنە ڕێكەوتن و كۆتایی بەقەیرانی(دارایی. سیاسی)بێنن هەولێرە نەك بغداد, هۆكاری ئەمەش هەرچەندە لێكتێنەگەیشتن و دوورمەودای بیركردنەوەهەبێت لەنێوان لایەنەسیاسیەكان, دواجار یەك چارەنوس چاوەرێمانە سەركەوتن بێت یان شكست, وەك دەڵێن هەموان لەسەركەشتیەكین لە ئەگەری نقومبونی بەگشتی زەرەرمەند دەبین نەك تەنها لایەنێك و دوان.
ئەوەی ئاشكرایە ئەمڕۆ نێوانی لایەنەسیاسیەكان تائەندازەیەك لەیەك دورن, بەتایبەت (گۆڕان. پارتی) دوریەكەی نێوانیان زیاترە, گەرتەنها ئەو حزبانەوە وەربگرین كەئێستا نوێنەریان هەیە لەپەڕلەمان و حكومەتی هەرێم, بەسەر دوو ئاڕاستەدا دابەش بون, ئاڕاستەیەك لەگەڵ سیستەمی حوكمڕانی سەرۆكایەتیدایە, كە پارتی و نزیكەكانین, بەرەیەكیش لەگەڵا سیستەمی پەڕلەمانیدان كە پێكهاتون لە(یەكێتی. گۆڕان. كۆمەڵ. یەكگرتو)نزیكەكانیان. قەیرانی سەرەكی ئەمەیە كەدواجار لەهەناوی ئەم قەیرانەوە قەیرانیتری لێ‌ هەڵتۆقیوە, واتە قەیرانی دارایی و لێدانی كەسایەتیەكان دەرئەنجامی قەیرانە سیاسیەكەیە.
پارتی بەوحوكمەی زۆرینەی پەڕلەمان و حكومەتە لەهەمان كاتدا هەولێر كەزۆنی خۆیەتی توانای موتڵەقی بەسەرهەمووشتێكدا دەڕوات بەبێ‌ ئەوەی پرس یان شەرم لەهیچ كەس و لایەنێك بكات, بەئارەزوی خۆی ساڵێك زیاترە پەڕلەمانی داخستوە و وەزیرەكانی گۆڕانی ناردۆتەوە ماڵەوە, بەكورتی و پوختی هیچ دەرفەتێكی ململانێی سیاسی لەزۆنی زەرد بۆ ڕكابەرەكانی نەهێشتۆتەوە, لەگەڵ ئەوەشدا نەهەنگاو بۆچارەسەری یەكی ڕاست و دروست دەنێت نەباوەڕیشی پێیەتی, بەتایبەت لەبواری دارایی دا گوێمان لە ئاشتی هەورامی بو چی وت لە كۆنفڕانسی میریدا, كێشەسیاسیەكەش سەرباری پەیامەكانی خودی بارزانی تائێستا هیچی لێ شین نەبوە بەهۆی كەمتەرخەمی پارتی یەوە.
لایەنەسیاسیەكانیتری كوردستان, بەتایبەت لەدوای وەفدی مانگی8ی ئەم هاوینەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كەچونە بغداد بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی ڕێكەوتنیانكرد, لەدوای ئەوەش خودی بارزانی بەسەرۆكایەتی شاندێك كەزۆرینەی لایەنەسیاسیەكانی كوردستانی لەگەڵ بو, بۆهەمان پرس ڕویان لەبغداد كرد, دواتر پڕۆژەی فراكسیۆنی یەكێتی بەهاوكاری هەمووفراكسیۆنە كوردیەكانی پەڕلەمانی عیراق بەبێ‌ پارتی!!, بۆهەمان مەبەست ڕێكەوتنیانكردوە لەگەڵ بغداد بەڕادەستكردنی (550) هەزاربەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەبەرامبەردا بودجەی ساڵانە وەردەگریت, لێرەوە كۆتایی بەقەیرانی دارایی لەهەرێمی كوردستان دێت, بەڵام بەداخەوە پارتی دیموكراتی كوردستان, دژی ئەم پڕۆژەیەن, بەڕێكەوتنەكەی بارزانیشەوە كە پێشتر چونەتەبغداد.
لێرەدا ئەركی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەچاو لایەنەسیاسیەكانیتر زۆرقورسترە بەگوتەی من نا بەڵكو بەگوتەی خودی سەركردەی لایەنەكان, لە ڕاگرتنی دۆخەكە بەم شێوەیەی ئێستا, وەك نێوەندگیریەك هەمیشە هەوڵی ئەوەیەتی كە دۆخەكە لێك نەترازێت و زیاتر كارەساتبارترنەبێت, بەڵام مەرج نیە تاسەر یەكێتی بەم شێوەی ئێستا بمێنێتەوە و دواجار دەبێت خۆی یەكلابكاتەوە, ببێتە خاوەن بەرەیەك كە مەعلومە سەركردایەتی بەرەیەك دەكات لەقازانجی خەڵك بێت.
سەرباری ئەم هەموو هەوڵە, پارتی لەدژایەتی هەر ڕێكەوتنێك دەوەستێتەوە كە لەگەڵ بغداد بكرێت و هەوڵی ناشیرنكردن و ناوزڕاندنی كەسایەتیە سیاسیەكانیش دەدات, بەتۆمەتی ئەوەی ڕێكەوتن لەگەڵ بغداد یەكسانە بەخیانەتی نەتەوەیی, بەڵام ڕێكەوتن لەگەڵ (توركیا. سعودیە. سونەكانی عیراق)نیشتمان پەروەریە!!, پارتی لەكاتی ئاساییدا كە حزبەكان بەتەمای ڕێكەوتن نەبن لەگەڵ بغداد لەزاری ئاشتی هەورامی وەزیری سامانەسروشتیەكانەوە دەڵێ‌ گەر نەوت بچێتە 100$ قەیرانی دارایی چارەسەرنابێت, لەكاتی ڕێكەوتنی لایەنەكانیش لەگەڵ بغداد دەڵێ‌ خۆمان نەوتەكە بەسەربەخۆ بفرۆشین زیاترمان دەست دەكەوێت, كەس كێشەی لەگەڵ ئەمەنیە, بەڵام كوا پارەكەی؟!!.
هەرێمی كوردستان بەم تۆمەت دروستكردنانەی پارتی بەسەر لایەنەكاندا دەیبەخشێتەوە ناڕوات بەڕێوە, هەمووكەس و لایەنێك دەزانێت چارەسەری قەیرانە سیاسی و داراییەكان لەهەولێرە نەك بغداد, بەڵام پارتی هیچ دەرفەتێكی بۆلایەنەكان نەهێشتۆتەوە تا لێرە و لەناوماڵی خۆمان ئەو ململانێ یە بكرێت, بەتەمای ئەوەش نەبێت لایەنەكانیتر دەستەوەستان دانیشن و چەندین پڕۆژەیتریش لەئایندەدا بەڕێوەدەبن.


12/12/2016



وتارەکانی تری نوسەر