هه‌میشه حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌كان به
پێوه‌ری جۆراوجۆر هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دائی باش و ئه‌دائی خراپیان بۆ ده‌كرێت، دیاره
پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگادن و فیدباك له‌سه‌ر ئه‌دائی حوكمرانیی ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی (یان
هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی تر) له‌م سه‌رده‌مه‌دا ته‌نها په‌رله‌مان و ده‌زگا فه‌رمییه‌كان
و رێكخراوه‌كان و ناوه‌نده زانستییه‌كان ئه‌نجامی ناده‌ن (ئه‌گه‌رچی ئه‌وه كاری
له‌پێشینه‌ی ئه‌وانه)، به‌ڵكو هاوڵاتییه‌كی ئاسایی زۆر به ساده‌یی ده‌توانێت
نمره بداته حكومه‌ته‌كه‌ی و ئه‌گه‌ر ده‌مارگیریی حزبیی به‌ری چاوی نه‌گرێت، ئه‌و
هاوڵاتییه (ئه‌گه‌ر بیه‌وێت) به ئاشكرا ده‌توانێت راستییه‌كان وه‌ك خۆی ببینێت و
دواجاریش پرۆسه‌ی (هه‌ڵسه‌نگاندن) ئه‌نجام بدات و ویژدانی خۆی ئاسووده بكات، به
تایبه‌ت له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م و زیادبوونی سه‌رچاوه‌كانی مه‌عریفه
و زانیارییه‌كان، كه رۆژانه داتا و راستییه‌كان ده‌خاته به‌ر دیدو هزری هاوڵاتیان
و وه‌ك پیازی پاككراو (باش - خراپ)یان ده‌خاته به‌رده‌ست.
پێوه‌ره‌كان روون و ئاشكران و ره‌نگه بۆ به‌كارهێنان
و د‌رك پێكردنیان توێژینه‌وه‌ی زانستیی و بیركردنه‌وه‌ی زۆر قووڵیان نه‌وێت، بۆ
نموونه: پێوه‌ری سه‌روه‌ریی یاسا، ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان، چۆنیه‌تی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی
قه‌یرانه‌كان، ئاڵوگۆری ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی بێگه‌رد،
شه‌فافیه‌ت له داهات و خه‌رجییه‌كان، میدیای ئازاد و بوونی فه‌زای ره‌خنه‌گرتن و
ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندان، پشت به‌ستن به داهاتی ناوخۆ‌و گه‌شه‌دان به كه‌رتی
ئابووری و كشوكاڵ و سه‌رچاوه خۆماڵییه‌كان، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، به‌رزكردنه‌وه‌ی
ئاستی داهاتی تاك و هه‌ستكردن به خۆشگوزه‌رانیی، ئه‌مانه و چه‌ندین سێكته‌ر و
بواری تر پێوه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی به حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێك بڵێی باش یا خراپ، سه‌ركه‌ووتوو
یا شكستخواردوو، جێگه‌ی دڵخۆشیی و شانازیی یا مایه‌ی خه‌شم و توره‌یی ؟!.
له‌و پێوه‌رانه‌ی ئاماژه‌یان پێدرا، ته‌نها چه‌ند
پێوه‌رێك به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی نمره‌ی كه‌وتن و شكست بده‌ینه ئه‌م حكومه‌ته و ده‌سه‌ڵاته
سیاسییه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها هه‌ردوو پێوه‌ری (ئاستی خزمه‌تگوزاریی و چۆنیه‌تی
رووبه‌روونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان) ده‌مانگه‌یه‌نێته هه‌ڵسه‌نگاندێكی دروست و تا
راده‌یه‌ك زانستیانه بۆ ئه‌و ئه‌دائه، به راستی مایه‌ی پێكه‌نینێكی پر له توره‌ییه
پاش سی ساڵ له حوكمرانی هاوڵاتی له چله‌ی زستاندا و له نێو زوقم و سه‌رمادا
(حكومه‌ته‌كه‌ی) نه‌توانێت ده‌به‌یه‌ك نه‌وتی بۆ دابین بكات! له وڵاتێك هه‌ر بستێكی
به‌رمیلیلێك نه‌وتی له‌ژێڕ خۆیدا حه‌شار داوه! زۆر جێگه‌ی پرسیار و سه‌رسورمانی
پر له نیگه‌رانیه هه‌موان شه‌وو رۆژ به باسی بوتڵه غاز و كاره‌بای نیشتیمانیی
و جۆزه‌ی موه‌لیده بكه‌ینه‌وه! له كاتێكدا ئه‌و غاز و كاره‌بایه وه‌ك میرات به‌ملاولادا
ده‌فرۆشرێت و ده‌به‌خشرێته‌وه ؟! خه‌مێكی گه‌وره‌یه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ و زیاتر
هه‌واڵی به‌په‌له‌ی سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و سایته ئه‌لیكترۆنیه‌كانمان باس و
خواسی واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه بێت و له هه‌زاره‌ی سێهه‌مدا هاوڵاتیان به ده‌ستیی
موچه‌كانیان وه‌رگرن و بانكه‌كان به فه‌رده‌و عه‌لاگه پاره ته‌سلیم به فه‌رمانگه‌كان
بكه‌ن !
هه‌ربۆیه سته‌مێكی گه‌وره‌یه و مردنی هه‌ست و
ویژدانه كاتێك كه‌سێك، رۆشنبیرێك، ئه‌كادیمییه‌ك له نێو جه‌رگه‌ی ئه‌م كێشه و
ناسۆری وقه‌یرانه قووڵانه‌دا، كه رۆژانه به‌رۆكی هاوڵاتیانی گرتووه و به هه‌زاره‌ها
گه‌نجی ناچار به به‌جێهێشتنی وڵات كردووه، ده‌یه‌وێت له روانگه‌ی چه‌ند باڵه‌خانه
و شه‌قامێكه‌وه وێنای حوكمرانیی بگرین و گه‌ره‌كی بێت تێمان بگه‌یه‌نێت، كه ئه‌و
نیگه‌رانیی و تووره‌ییه‌ی خه‌ڵك به هاندانی كه‌سان و لایه‌نێكه و تابووری پێنجه‌م
و شه‌شه‌مه و مه‌به‌ست لێی تێكدانی (ئه‌زموونه‌كه‌یه)!!، ده‌نا حكومه‌ت پرۆسه‌ی
چاكسازیی ده‌ست پێكردووه و هه‌میشه له خه‌می هاوڵاتیاندایه!!، به‌راستی به‌هه‌موو
پێوه‌رێك ئه‌م كابینه‌یه نه‌یتوانی له ئاست داخوازیه‌كانی خه‌ڵكدا بێت و هیچكام
له به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی جێبه‌جێ نه‌كرد. هه‌ربۆیه كه نیگه‌رانیی
و توره‌یی خه‌ڵك له نێو فه‌زای تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌رنامه راسته‌وخۆكانی
كه‌ناڵه میدیاییه‌كان و كۆر و كۆبوونه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌بینیت، ده‌بێت
پرسیار له حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی بكه‌یت له‌و نیگه‌رانیی و مانگرتن و خۆپیشاندانانه،
نه‌ك تۆمه‌تباركردن و دادگاییكردنی خوێندكار و هاوڵاتیه‌كی ئاسایی، كه نازانێت
داخۆ سبه‌ی ده‌ژی یان مردنێكی هێواش چاوه‌روان و به‌شیه‌تی؟!