کودەتاکان و هەژموونی فەرنسا لەسەر وڵاتانی ئەفەریقا

هیوا سه‌ید سه‌لیم
  کودەتا بەردەوامەکانی کێشوەری ئەفەریقا بە تایبەت لە وڵاتانی لێوار دەریا، تا دێت جێ پێی فەرەنسا لە کیشوەری ئەفەریقا لاواز دەکات.
  وڵاتانی لێوار ئەو وڵاتانەن کە بە درێژایی ئۆقیانیوسی ئەتڵەتیک تا دەریای سور هەلکەوتوون ، ئەوانیش بریتین لە (سەنیگال، مۆریتانیا، مالئ نەیجەر، سودان، ئەریتیریا، هەروەها چاد) جگە لەم حەوت وڵاتە سێ وڵاتی دیکەش هەن بەشێکیان دەکەوێتە سەر دەریا ئەوانیش ( بۆرکینا فاسۆ، نێجیریا، جزائیر).
  مێژووی هەژموونی فەرەنسا بەسەر ئەفەریقادا دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەڤدەهەم، لەم مێژووەدا  پاریس دەستیکرد بە داگیرکردنی ناوچە جیاوازەکانی کیشوەری ئەفەریقا و ژێردەسەکردنی دانیشتوانی لە ساڵی ١٦٢٤ەوە.
فەرەنسا بە دامەزراندنی یەکەم ناوەندی بازرگانی خۆی لە سەنیگال دەستیپێکرد، دواتر هەڵمەتە سەربازییەکانی لە دژی ولاتانی دیکە بەدوادا هات، تا لە ساڵی ١٨٣٠ جەزائیری داگیرکرد، پاشان تونس و بەشێک لە مەغریب.
لە سەدەی ١٦ تا ١٧، یەکێک لەم ئیمپراتۆریەتانە کۆلۆنیالی فەرەنسی بوو کە ڕووبەری ژێر دەسەڵاتی لە لە ساڵی ١٦٨٠ درێژبووەوە بۆ زیاتر لە ١٠،٠٠٠،٠٠٠ کم٢ (٣،٩٠٠،٠٠٠ میلی دووجا)، کە دووەم گەورەترین ئیمپراتۆریەتی جیهان بوو لەو کاتەدا دوای ئیمپراتۆریەتی ئیسپانیا. 
لە ماوەی سەدەی نۆزدە و بیستەمدا، ئیمپراتۆریەتی کۆلۆنیالی فەرەنسی دووەم گەورەترین ئیمپراتۆریەتی کۆلۆنیالیزم بوو لە جیهاندا لە دوای ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا. زیاتر لە ١٣،٥٠٠،٠٠٠ کیلۆمەتر دووجا (٥،٢٠٠،٠٠٠ میلی دووجا) زەوی لە لوتکەدا لە ساڵانی ١٩٢٠ و ١٩٣٠دا. بەڵام لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە، لە سەروبەندی جەنگی جیهانی دووەمدا، ژمارەی دانیشتوانی فەرەنسا و موڵک و ماڵە کۆلۆنیالیەکانی تەنها ١٥٠ ملیۆن کەس بووە، لە کاتێکدا تەنها بۆ هیندستانی بەریتانی ٣٣٠ ملیۆن کەس بووە.
شایانی باسە دوای جەنگی جیهانی یەکەم، کیشوەری ئەفریقیا بەشی هەرۆری خاکەکەی کەوتبووە ژێر هەژمونی کۆلۆنیالزمی فەرەنسی.
 وڵاتی نەیجەر کە ساڵی ١٩٦٠ سەربەخۆیی خۆی لە ژێر هەژمونی فەرەنسا راگەیاند یەکێک لەو ولاتانەیە کە تا ئێستا بنکەی سەربازی فەرەنسی تیاماوە، بەڵام دوای کودەتایی سەربازی تەمووزی ئەمساڵ ٢٠٢٣ خەریکە لە ژێر فشاری کودەتاچیەکان بوار بۆ مانەوەی ئەو هێزەی فەرەنسا لەسەر خاکئ نەیجەر نامێنێتەوە، شایانی باسە تا رۆژی کودەتاکەش فەرەنسا ١٥٠٠ سەربازی لەم وڵاتە بوون.
وڵاتانی ئەورپا بە گشتی لە ناویاندا فەرنسا بە تایبەت لەبەر چەند هۆکارێک گرنگی بە وڵاتانی کەنار دەریا لە کیشوەری ئەفەریقا دەدەن،  لەوانە:-
"گەڕان بەداوای سامانی سروشتی لە نموونەی کەرستەی خاوی یۆرانیۆم، گرنگی جیپۆلیتیکی ئەم ولاتانە بۆ رێگری لە کۆچی نایاسایی لە کیشوەری ئەفەریقاوە بەرەوە ولاتانی ئەورپا، رۆڵی ئەم ولاتانە لە رووبەڕبوونەوەی رێکخراوە تیرۆرستیەکانی وەک ( بۆکۆحەڕام، داعش، قاعیدە...هتد) "
شایانی باسە، ئەم خاڵانەی ئاماژەمان پێدان وایکردووە کە رۆژئاوا و روسیا دوابەدوای شەڕی ئۆکرانیا ململانێکانیان بگوازنەوە بۆ وڵاتانی لێوار دەریا لە ئەفەریقا.
روسیا بە کردنەوەی دەروازەی کۆچی نایاسایی لەم وڵاتانە فشار دەخاتە سەر ئەورپا، هەروەها ناسەقامگیری ئەم وڵاتانەی قۆستۆتەوە بۆ دەستوەردان تیایاندا.
شایانی باسە، ئەم چەند وڵاتەی ئەفەریقا بە مەیدانی کودەتایی سەربازی ناسراون، بەشێوەیەک کە ژەنەراڵە سەربازیەکان لەم چەند ساڵەی دوایی بە ئاسانی توانیویانە سەرۆکی وڵات لەسەر دەسەڵات لابدەن و ئەنجومەنی سەربازی لە شوێنیان دابنێن نموونەی دوو کودەتای سەربازی مالی لە ماوەی تەنیا نۆ مانگدا، هەروەها دوو کودەتای سەربازی لە ماوەی ساڵێک لە بورکنا فاسۆ، کودەتای سودان، چاد، گینیا.
وڵاتێکی وەک نەیجەر دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی خۆی لە ساڵی ١٩٦٠ چوارەم جارە کودەتای سەربازی تیادا ئەنجام دەدرێت، تەنیا جارێک بە شێوازێکی ئاشتیانە دەستاودەستی دەسەڵاتی بینیوە.
ژمارە کودەتاکان لە کیشوەری ئەفەریقا گەیشتە ٩٨ کودەتا کە دواینیان ئەوەی مانگی تەمووزی نەیجەر بوو. دەرەنجامی زۆربەی ئەم کودەتایانەش بە لاوازکردنی هەژموونی فەرەنسا شکاوەتەوە.


07/09/2023



وتارەکانی تری نوسەر