بکوژی ماریا ؛
مام و براکەی نەبوو، بەڵکو بکوژی ڕاستەقینە؛
دابونەریتی کۆنەپارێزیی و چەقبەستوویی بیروباوەڕی
پێشینەخوازیی بوو، مام و برا؛ برازا و
خوشکیان کردە قوربانی ترس و شەرم لە کۆمەڵگە !
ئەگەر هەندێک
پێیان وابێت؛ کێشەیەک هەبێت لە ڕەفتارەکانی ماریادا؛ ئەوا چارەسەر بە تیرۆرکردن نابێت، ئەگەر بە دوای هۆکار و پاڵنەری دروستبوونی ڕەفتار و ڕوانین
و جیهانبینیی و بیرکردنەوە جیاوازەکانی مرۆڤدا بگەڕێین بە ماریای تیرۆرکراویشەوە؛
مرۆڤەکان و خودی ماریا هۆکاری سەرەکی نین بۆ دروستبوونی جیاوازیی و ناکۆکی و
ململانێی بیر و لێکدانەوە و جیهانبینی نێوان مرۆڤەکان لەسەر مۆدێل و ڕیتمی ژیانکردن و رەفتارکردن ، بەڵکو فاکتەری پەروەردە و هۆشیاری و کەلتووریی خێزان
و کۆمەڵگە و ژینگەی کۆمەڵایەتیی تاکەکان و سیستەمی پەروەردە و خوێندن و ئایدیۆلۆژیا
و ئایین و یاسا و میدیا و دەسەڵات و ڕووداوەکان و قەیرانەکان و ڕەوش و کێشە
و ناکۆکیەکانی ناو خێزان و …هتد ؛ هۆکاری ڕیشەیی
و سەرەکین بۆ دروستکردنی کەسایەتی و بەرهەمهێنان
و خوڵقاندنی بیکردنەوە و جیهانبینیی و ڕەفتاری
جیاوازی مرۆڤەکان !