یاسای گەورەترە لە دەسەڵات

سابیری سەندیکا

ئەو یاسایە کاری پی دەکریت لە دادگاکانی کوردستانی عێراق تاچەند قانوونیە؟
‎یاسا یەكسانبوونی هەموو كەس بەرامبەر بە یاسا، بە واتایەكی تر جێبەجێ كردنی یاسا بە سەر هەموو 
‎كەسێكدا بەبێ جیاوازی ئایین و رەگەز و نەژاد و پلەو پایەی كۆمەڵایەتی و سیاسی ........هتد.

بۆچی لەبەرچی ئەم یاسایە یاسای سزادانی عێراقی
دووشاهێد ببەو هەرچی دەتەوێ بەرامبەر هەركەسێكی بێدەسەڵات دەتوانی بیكەی.

 

لە عێراقی دوای رژێمی لە ناوچوی سەدام هەزاران سوننە ئاوا لەداردران و ھەزاران کورد رۆژنامەنووس لە کوردستانی عێراق دەستگێرکراون و لەسجنی نھینی شوێن بزکراون ئەم یاسایە کاری پی دەکریت لە دادگاکانی کوردستانی عێراق تاچەند قانوونیە؟ 

ئەم پرسە لەکوردستان و عێراق جێی تێڕامان و پرسیارە لە كاتێكدا هەموو دەسەڵاتەكانی ئەم وڵاتانە بەناوی گەلەكانیانەوە كە گوایە نوێنەری گەلن ممارەسەی دەڵات دەكەن كەچی لە هەندێ شوێندا قوربانی یەكەمی ئەو دەسەڵاتانە ھاوڵاتیانن و رۆژنامەنووس وگەلەكانیانن لە بەر ئەوەی سروشتی كۆمەڵایەتی و ئاستی هوشیار و بیرو باوەڕی ئایینی و ئایدۆلۆژی و باری ئابووری هەموویان لەم هاوكێشەیەدا هەر یەكی بە جۆرێك كاریگەری جیای خۆی هەیە.

٢٩ ساڵە یاسا لە کوردستانی عێراق ١٧ساڵ عێراق سەروەر نییە و دادوەری سەربەخۆنییە، لایەنە سیاسیەکان بە ئارەزووی خۆیان دەتوانن تەداخولی تێدا بکەن!
٥٠ بۆ ٧٠ کەس زیاتر لەخۆپیشاندانەکانی ماوەی ڕابردوودا دەستگیکراون، لە کوردستانی عێراق بەڵام تاکو ئێستا ئازادنەکراون... 

کە ڕۆژنامە نوسێک دەسگیر دەکرێت، یەکسەر ئەڵێن بە بڕیاری دادگا گیراوە! پرسیار ئەوەیە! کام دادگا؟ تەبعەن دادگاکانی سەربە حیزب!

بۆ ئەوەی بتوانین خاڵە نێگەتیڤەكانی ئەم پرسە گرنگە دیاری بكەین و بە هاوكاری هەموو لایەك كار بكەین بۆ نەهێشتنیان یان هەر نەبێت بۆ كەمكردنەوەیان و لە كۆتایشدا چەسپاندنی پرەنیسیپی هاوڵاتی بوون و وەدیهێنانی دادپەروەری راستەقینە، 

کام دادگا ؟؟؟ ئەو دادگایەی وەکو تڤەنگەکەی خولە چەخماخ دەرزیەکەی شکاوە ئیش ناکات !!!

لە تەواوی مێژووی سیاسی کۆماری کوردستاندا، لە نزیکەی یەک ساڵی تەمەنیدا،  یەک کەس بە ھۆکاری جیاوازی بیروڕا و ئازادی گوتن، نەبووەتە قوربانی...
قازی و کۆمار جێگەی شانازین. رۆحی قازی و ھاوڕێکانی شاد و یادیان ھەمیشە زیندوو

‎گرفت و ئاستەنگانی سەروەری یاسا چین بۆچی لە وڵاتی عێراق و کوردستان یاسا سەروەر نیە وەك* 
‎ئەوەی كە دەبێت ببێت؟

*بابەتە هەستیارەكانی پەیوەست بە پرسی سەروەری یاسا چین یان چ كاتێكدا یاسا ناتوانێت سەروەر بێت؟
*یاسا لە نێوان سەروەر بوون و سەروەر نەبووندا لە بەرژەوەندی كێدایە؟
‎ئایا سەروەری یاسا لە هەرێمی كوردستاندا و عێراق لە ئاستی پێویستی هەنووكەیی دایە؟*

‎نایاسایی گروپێک یا کۆمپانیایەک یان دامودەزگایەکی حکومی یان ناحکومی، یان حزبی،  پێیهەڵدەستێت و ئەنجامیدەدات، لە پێناو دەستکەوت و بەرژەوەندی شەخسی لەسەر حسابی بەرژەوەندی گشتی و بەرژەوەندی ئەوانی دیکە. 

 

‎ گەندەڵکاران خۆشدەکات.

‎لاوازی سەرکردایەتی سیاسی و فەرمانڕەوایانی وڵات بۆ بنبڕکردن و نەهێشتنی نایاسای کوردستان و عێراق، ئەمەش بەوەی رێوشوێنی توندو گونجاو و بڕیاری دروست و یەکلاییکەرەوە، دژ بە یاساشکێنان دەرناکەن، چونکە بەشێک لەو سەرکردە سیاسیانە و بەشێک لە فەرمانڕەواکان، بۆخۆیان نوقمی یاساشکێنی وگەندەڵی بوون.

 

‎بۆ بەرەنگاربوونەوەی نایاسای لە عێراق و کوردستان پێویستە ستراتیژییەتێکی گشتیرو  گونجاو پەیڕوبکرێت. ستراتیژیەتی نەهێشتنی نایاسای، پێویستی بە بەکارهێنانی ئامرازگەلێکی فرەڕەنگی سیاسی و یاسایی و کەلتوری و جەماوەریییە بونیادنانی دەزگایەکی دادوەری بەهێزو دەستپاک، رزگارکردنی لە هەمو پیلان و فشارێک کە دەخرێتە سەریان و رەنگە کارەکانیان لاواز بکات.

 

‎پێویستە دەسەڵاتی جێبەجێکردن پابەندی بڕیارەکانی ئەو دەزگا دادوەرییە ببێت و بەربەستی بۆ دروست نەکات. ئەو یاسایانەی تایبەتن بە نەهێشتنی نایاسای، بەسەر هەمو دامودەزگاکاندا و پەیڕوکردنی لەسەر هەمو ئاستەکان. بەرپرسانی باڵا.

 

‎کارکردن بە یاسای دیموکراسی  گەورەترە بێت لە دەسەڵات؟ چاودێری و لێپرسینەوەی، ئەنجامدانی لێپرسینەوەو لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ دەسەڵاتداران کە گومانی نایاسا لێدەکرێت.

‎گرینگە  لە عێراق و کوردستان بەدواداچوون بۆ دەسەڵاتداران کە گومانی نایاسای یان لێدەکرێت. مافی ئازادی بە رۆژنامە و کەناڵە میدیاییەکان، بەوەی دەستیان بگات بە زانیارییەکان و بڵاوکردنەوەیان


30/01/2021



وتارەکانی تری نوسەر