کابینەی نۆ کابینەی شکستی بەردەوام و میراتگرو درێژەپێدەری هەڵەی کابینەکانی پێشوو!؟

ئەبو بەکر هەڵەدنی
ئەمڕۆ چوارساڵ بەسەر کابینەی نۆ کابینەی پارتی ویەکێتی وگۆڕان وسۆسیالیست وپێکهاتەکان تێپەڕی.

ئەو کابینەی لەکارنامەکەیدا زیاتر لەحەفتا بەڵێنی دا وزۆربەی جێبەجێ نەکرد بەنمونە:
١/بودجەی نەناردە پەرلەمان
٢/سەرۆکی حکومەت وجێگرەکەی ئامادەی پرساندن نەبون،کەڕێکارێکی پەیڕەوی ویاساییە لەسەر ئەو کوفرە!؟؟هەژدە پۆستی پارێزگای دهۆک لەیەکگرتوو سەنرایەوە،چونکە دوو بژاردە خرایە بەردەم یەکگرتوو یان کێشانەوەی واژۆی پرساندنی فراکسیۆنەکەی یان وەرگرتنەوەی پۆستەکان ویەکگرتوو پۆستەکانی کردە قوربانی واژۆی پرساندن .
٣/دیواری دێگەڵەو سماقوڵی تێنەپەڕاند
٤/ئازادی ڕادەربڕین پاشەکشەی کرد
٥/دەستێوەردانەکان وبەزاندنی سنوور لەلایەن دەوڵەتانی دراوسێ زیادی کرد
٦/بەشێک لەداهاتی گشتی بۆ سەنگەر گواستنەوە بەکارهێنرا
٧/هیچ خەمێکی لەناوچە کوردستانیە داگیرکراوە دابڕێنراوەکان نەخوارد
٩/داهاتی نەگێڕایەوە بۆخەزێنەی حکومەت ووەزارەتی دارایی.
١٠/گرفتی دواکەوتنی موچەو لێبڕین وگونجاندن هەر بەردەوامە 
١١/بەبەیانی هەردوو مەکتەب سیاسی دووحزبی دەسەڵاتدار لەدوو زۆنەکە دەستوەردان لەداگاکان وزانکۆ زیادی کردوە
١٢/دەستدرێژی بۆسەر موڵکی گشتی وبەفیڕۆدانی زەوی هەر بەردەوامە
١٣/کێشەی خزمەتگوزاری ئاوو کارەبا وڕێگاوبان چارەسەر نەکرا
١٤/تاوانبارانی ئەنفال وکیمیایی باران رادەستی دادگا نەکران وهەر داڵدەدراون
١٥/گرفتی کۆچی گەنجانی چارەسەر نەکرد ونەزیفی سەرهەڵگرتنی گەنجان درێژەی هەیە
١٦/سنورێکی دانەنا بۆئەم هەموو زانکۆ ئەهلیە کەدوای تەواوکردنی خوێندن گەنجان بێکار دەمێننەوە کەلەئێستادازیاتر لەسی وپێنج زانکۆوپەیمانگای  حکومی وئەهلی لەم چوار پارێزگا بچوکە هەن.
١٧/نەیتوانی بازگە حزبیەکان لەنێوان شارەکان لاببات.
١٨/گرفتی ئاوی قەزای چەمچەماڵ کەسێسەد هەزار دانیشتوی سنورەکە لێی سودمەند دەبوو کەتەنها پێویستی بەسەدوبیست ملیۆن دۆلار بوو وجادەی سەد مەتری سلێمانی وجادەی دوکان رانیە وکەلار دەربەندیخان وکۆیە هەولێری چارەسەرنەکرد.
١٩/دیاردە کۆمەڵایەتیەکانی وەک کوشتن وخۆکوشتن و جیابونەوەی هاوسەران زیادی کرد
٢٠/نەیتوانی دیاردەی چەکداری وچەک هەڵگرتنی نایاسایی  بنبڕ بکات
٢١/کشتوکاڵ وساغ کردنەوەی بەروبومی جوتیاران هێشتا لەژێر دەیان گرفتا دەناڵێنیت
٢٢/پیس بوونی ژینگە وبونی دەیان پاڵاوگەی نایاسایی درێژەی هەیە
٢٣/ژەهر بەقوڕگا کردنی هاوڵاتیان لەڕێگەی خواردنی بەسەر چوو وپاتری خراپ وزەیت وڕۆن ودەرمانی خراپ درێژەی هەیە وئەرشیفی بەرنامەکانی لەگەڵ ڕەنج لەکەناڵی روداو باشترین بەڵگەن
٢٤/زۆربونی ڕێژەی نەخۆشی شێرپەنجە بەهۆی ژینگەی خراپ وخواردنی خراپ وئاوی پیس وبەنزینی بێکوالیتی کە هەموو بنەماڵەو بەرەبابێک بەدەست ئەم نەخۆشیەوە گیرۆدەن.
٢٥/دیاردەی هاتنی هاوڵاتی بەڕەگەز عەرەب وکڕینی موڵک لەشارەکانی کوردستان بێئەوەی  بەرنامەو پلانێک هەبێت بۆتوانەوەیان لەناوهەرێم،کەئەمەش تەعریبێکی سستماتیک وخشکەییە.
٢٦/چارەسەر نەکردنی دۆسیەی نەوت وناڕوونی داهاتەکەی لەجیاتی  ئەوەی بەرمیلەنەوتێک بدات بەهاوڵاتیان بەپارەش،ئەم کابینەیە هەمواری یاسای نەوت وگازی کرد وهات ئەندامێکی زیاد کرد بۆ ئەنجومەنی هەرێمی نەوت وگاز ئەوەش هەموو چاکسازیەکەی بوو،تابەبڕیارێکی دادگای فیدڕالی نەوت ڕادەستی بەغدادی دراوسێ کرا!؟
ئەمە مشتێک لەخەرواری شکستەکانی ئەم کابینەیە کەعیبرەتی لەشکستی کابینەکانی پێشوو وەرنەگرت.

10/07/2023



وتارەکانی تری نوسەر