به‌م ئاراسته‌یه‌ی كار ده‌گوزه‌رێت و شێوازی ژیانمان به ده‌ره‌نجام بووه و گیرۆده‌ی نموونه جیهانییه‌كه‌مان بووین و زۆریش داكۆكی لێ ده‌كه‌ن و پڕوپاگاندەی بۆ ده‌كه‌ن، ناچاریشین گوێ بده‌ینه كه‌ڕه‌نای ئه‌وان، كه میدیایه‌كی دیكتاتۆره. ده‌بێت قایل بین به‌وه‌ی ژیانمان نموونه‌ییه و به ترۆپك گه‌یشتووین و له‌مه‌وبه‌ر هه‌رگیز ئه‌م پێگه‌یشتنه نموونه‌ی نه‌بووه!
با ئیستێك له سه‌ر ژیانی خۆم و ئێوه‌ش بكه‌م و چه‌ند خاڵێكیش بژمێرم.
یه‌كه‌م:
من ناقایل و تووڕه و دوڕدۆنگ و بێزار و خه‌مۆكم، ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش، به‌ركه‌وتنمه به ده‌وروبه‌رێكه‌وه، هه‌موویان باس و خواس و گفتوگۆیان سه‌باره‌ت بێزاری و بێدادی و گرانی و نه‌بوونی و كه‌می و بێ مروه‌تی و بارودۆخ و گوزه‌رانی سه‌رسه‌ختییه.
دووه‌م:
ده‌ره‌نجامی ئه‌م گفتوگۆ و لێدوانانه و گۆڕینه‌وه‌ی قسه‌ی زاره‌كی و نووسراو و بیستراو و بینراوی میدیا و سۆشیال میدیا، به ئاكام بارت گران ده‌كات و له‌جیاتی خه‌مڕه‌وێنی، هه‌رچیی وزه‌ته ده‌یبات و له جیاتی هێز و وزه‌ی چاك، تووشی بێوزه‌یی و نائومێدیت ده‌كات.
تێبینی:
زۆر شت باش نین و ناقایلییت ڕه‌وایه‌تیی هه‌یه، به‌ڵام زۆرتر له‌وه وا نییه و كارتێكه‌ر هه‌ن وات لێ ده‌كه‌ن، ئه‌گینا تۆ باشیت و وایان لێ كردوویت گه‌نوگوی مێشكت ته‌فره‌ت بده‌ن.
په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تیی مرۆڤ بۆ به‌ده‌ستخستنی كۆمكاری هێز و وزه و تاودانه بۆ ژیان، بۆ به‌هێزكردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه.
به‌هێزكردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و سه‌نگه‌ربه‌ندی دژی لاوازی وا ده‌كه‌ن سه‌نگه‌ره‌كانمان به‌هێز بن، ئه‌گه‌ر له هه‌ر شوێن و ئاراسته‌یه‌كه‌وه هێرش كرا، هێرشكاران له‌به‌رده‌م سه‌نگه‌ره‌كانماندا تێكبشكێن و سنوور نه‌به‌زێنن.
ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی پێكهاته‌ی ساغڵه‌میی ته‌ن و ده‌روونی مرۆیی به شێوه‌یه‌كی زانستی سه‌لمێندراوه.
هه‌ر كه به‌رگری ناكه‌یت، هێرشت بۆ ده‌كرێت. ئه‌مه له‌باره‌ی جه‌سته و ساغڵه‌میی ده‌روونییشته‌وه ڕاسته و ده‌ره‌نجامیان سه‌لماوه. تۆ چه‌ند زمان ده‌زانیت و چه‌ند ئاگاداریت، بڕۆ بپشكنه و به‌پێچه‌وانه‌م بخه‌ره‌وه.
ئێستا هه‌ن به به‌ڵگه‌وه وه‌ڵام ده‌هێننه‌وه و نازانن به‌ڵگه‌كانیان له شوێنێكه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه بۆ ته‌فره‌دانه. پێشت ده‌ڵێن: "فڵانه زانا و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی بەرپه‌رچت ده‌داته‌وه!"
پرسیارێك هه‌میشه لایه‌نگری زانین به‌درێژایی ئه‌زموونی مرۆڤبوون ده‌یسه‌لمێنێت، (خانه‌گومانی)یه. به‌ڵێ: "ده‌بێ گومان سه‌ردار بێت، ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت ئه‌وه‌ش من خۆم به به‌ڵگه‌داری زۆره‌وه لایه‌نگریی ده‌كه‌م"
كاتێك كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیت ده‌بێت، ڕووگه و شوێنی چاره‌سه رت پزیشكێكه، له زانستگەیه‌كی ناوداری جیهانی بڕوانامه‌ی زانستیی به‌ده‌ست خستووه.
هونه‌ر و دراما و ئه‌ده‌ب، كه له‌م ڕۆژگاره‌دا وێنه‌ی ئه‌و پزیشكه‌ت پیشان ده‌ده‌ن، له ژینگه و دۆخێكی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هاتووه، ده‌كرێت پێت بڵێن، ئه‌و هیچ ئاگای له ورده‌كاریی ده‌رده‌كه‌ی تۆ نییه. خراپی و سه‌رداریی زانستی ئه‌وه‌یه، به‌های بۆكایه‌كانی دیكەی زانین نه‌هێشتووەته‌وه.
ڕه‌نگه پزیشكه‌كه‌ت به سه‌رپێیی بڕیار له چاره‌نووست بدات، ده‌رمانێك بۆ ده‌رده‌كه‌ت بنووسێت كه ده‌ردەدارت بكات، به بێ ئه‌وه‌ی نیازی خراپی هه‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری هیچ بێت.
لێره‌دا گوێ له ده‌نگی (فه‌لسه‌فه) بگره و بزانه چیت بۆ ده‌بژێرێت و چۆن قسان ده‌كات و چیی له‌باردایه بۆ ئه‌وه‌ی خاڵه‌كان به‌دوای یه‌كدا ببژێرێت.
ئه‌گه‌ر چه‌ند خاڵێكم ژماردبێت، ناكاته ئه‌وه‌ی ئه‌مه هه‌موو شته و هیچ خاڵی دیكە نیین.
هۆنینه‌وه‌ی خاڵ و بژاردنیان
یه‌كه‌م:
ده‌چیته به‌رده‌م پزیشكێك، كه مه‌رج نییه خۆی بۆچوونی وا بێت، به‌ڵام سیستم وا فێری كردووه، ئه‌و زانینه زانستییه‌ی خوێندوویه‌تی به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تۆدا بكات و تووشی ده‌رده‌داریی خراپتر له چاره‌سه‌رت بكات.
له‌به‌ر ده‌رده‌داری و كاره‌ستباری، باسی (زانینی زاستی)م كردووه، ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌ی سه‌رسه‌ختانه‌ی ئایدۆلۆجییان لێ گرتووم، سه‌باره‌ت ده‌ره‌نجامباری ئه‌وه‌ی كاره‌سات به‌ڕێوه‌یه، نابێت بڵێن: "ئه‌م كورده شێت و دێوانه‌یه له‌خۆیه‌وه قسان ده‌كات!"
دووه‌م:
گوایا دێوانه و سه‌رشێتم، كه له‌م زنجیره نووسینه و له نووسینه‌كانی پێشووترمدا، كه ئێستا بووەته كتێبێك و له‌ژێر چاپدایه به ناونیشانی (به‌خێر بێن بۆ گوندێك، پڕ له ده‌ردودوو) و باسم له كاره‌سا‌تباری ئه‌ستێره‌كه‌مان كردووه و وا نه‌بووه تۆمه‌تبارم بكه‌ن!
هێندێك جار وه‌ك كوردێكی بێ سه‌روسه‌ودا به‌دیار بیركردنه‌وه‌ی كوردانه‌ی خۆمه‌وه سه‌باره‌ت جیهان، نائومێدی دامده‌گرێت، شانی ناده‌مه به‌ر و كوردانه دێمه كایه و شا به سه‌پان ناگۆڕمه‌وه و ده‌زانم ئه‌مه پچكۆكه‌یه‌ك چاكایه‌تییه و شارستانیه‌تی ئێمه‌ی كوردیش له سه‌ره‌تاوه هه‌ر خه‌ریكی سه‌رخستنی چاكه بووه.
نامه‌وێت كه‌س شایه‌تیی هزر و بیركردنه‌وه‌ی ماندوو و ده‌وه‌ڵه‌مه‌ندم بۆ بدات، ئه‌گه‌ر كه‌سانێك بوون به شایه‌ت، با بنووسن: "ئه‌مه هزری كوردێكی خۆوڵاتییه!"
له نووسینه‌كانی پێشووترمدا گوتوومه: "كاره‌سات به‌ڕێوه‌یه و زانینی زانستی سه‌رمان ده‌خوات، چونكه زانینه‌كانی دیكە فه‌رامۆش كراون"
(ساندر بیچای)، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای (گوگڵ) له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا له‌م داواییه‌دا گوتی: "جیهان به ئه‌ندازیار و ته‌كنیكار به‌ڕێوه ناچێت، پێویستی به فه‌یله‌سووف و بیرمه‌نده و مرۆڤایه‌تی پێویستی به ڕه‌وشت هه‌یه".
گوێ بگرن له هه‌واڵ و ده‌نگوباسێك، وه‌ك ڕۆژنامه‌وانێك بۆتانی ده‌هۆنمه‌وه.
بۆم هه‌ڵبگرن و به بۆچوون و ڕوانینه‌كانی له‌مه‌وبه‌رم به‌راوردی بكه‌ن. بزانن ڕاستم گوتووه، یان نه‌زانیی خۆم بۆ ئێوه ئاشكرا كردووه.
(جیفری هینتۆن)، زانای باڵا و بابه‌گه‌وره‌ی داهێنه‌ری (ژیریی ده‌ستكرد و فێربوونی قووڵ) ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌موو شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی سه‌رقاڵیه‌تی و جگه له‌مه هیچ بابه‌تێكی دیكە بایه‌خی نییه.
ڕۆژی یه‌كی ئایاری 2023 ده‌ستی كێشایه‌وه له كاره‌كه‌ی و وازی له كۆمپانیای گوگڵ هێنا و له رێی دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ی (واشنت پۆست)وه ڕای گه‌یاند، كه ئه‌و په‌شیمانه له‌وه‌ی، كه ته‌مه‌نی بۆ شتێك ته‌رخان كردووه، كه ئێستا ئه‌بێت دژی بێت.
ئه‌م زانایه به‌ڕاده‌یه‌ك ڕه‌شبینه، كه پێی وایه هیچ دوور نییه ژیریی ده‌ستكرد كۆتایی به ڕه‌گه‌زی مرۆڤایه‌تی بهێنێت.
پێشبینی ده‌كرێت ساڵی 2030 به‌هۆی پێشكه‌وتنی كایه‌ی ژیریی ده‌ستكرده‌وه، 60 ملیۆن مرۆڤ بێكار ببن و ڕۆبۆت جێگه‌یان بگرێته‌وه.
ساڵی 2018 (جیفری هنتون) له ستاییشی ژیریی ده‌ستكردا ده‌یگوت: "هه‌رگیز ڕۆبۆت جێگای مرۆڤ ناگرێته‌وه". من نووسیومه "به‌م ئاڕاسته‌یه‌دا كاره‌سات به‌ڕێوه‌یه!"
مانگێك نابێت (جیفری هنتون) هه‌ر كه ده‌ستی له كار كێشایه‌وه گوتی: "وازم له گوگڵ هێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم باسی ئه‌و مه‌ترسییانه بكه‌م كه به‌ڕێوه‌ن."
مه‌ترسییه‌كان ئه‌وانه‌ن، كه‌سانی بێ سه‌روسه‌دای وه‌كوو من له نووسه‌ر و هزرمه‌ند و هونه‌رمه‌ند باسیان كردووه و زۆرینه‌ی زۆر وایان زانیوه دێوانه‌ن!
بزانه و گوێ بگره، بۆ ئه‌وه‌ی بۆت بگێڕمه‌وه چی به‌ڕێوه‌یه!