دەبینن، ساڵەهایە پیاوان زۆر داوا لە ژنان دەکەن وەرن هاوشانی ئێمەی پیاو خەبات بۆ نیشتیمان بکەن، وەرن کار بکەن و مافی خۆتان لە پیاوان بستێنن. پیاوان خۆیان لە ئاستێکی بەرزتردا بینیوە و داوای هاوشانیان لە ژن کردووە، بەڵام ئەمڕۆ ژنان بە پیاوان دەڵێن، وەرن هاوشانی ئێمە بۆ مرۆڤایەتیی لە مەیدان بن. وەرن، بۆ ئازادیی تێبکۆشن و لە پێناو ژیاندا بژین، نەک داگیرکاریی و موڵکایەتیی.
وەرە، هاوشانی منی ژن دژی زوڵم و ستەم، دژی بیری تاریکپەرستیی تێ بکۆشە، وەرە رۆڵت هەبێت لە دووبارەژیاندنەوەی ژیان و واتاداربوونی پێکەوەبوونمان.
وەرە، هاوشانی ژن بۆ مرۆڤایەتیی و ژیان تێ بکۆشە.