سبەی یادی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمانە

شوان محه‌مه‌د
یادی سەردەشت، ئاوێتەی یادی شەهیدانی تری قەڵەمە: یادی سۆرانی مامە حەمەو عەبدوستار تاهیر و کاوە گەرمیانی وەدات حسێن.

ئەمساڵ یادی سەردەشت ئاوێتەی حوکمدانی پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانی دهۆکیش دەبێت.. دەسەڵاتێک هێندە کەڵفامە وا دەزانێت بە تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس یان دەستگیرکردن و حوکمدانیان کۆمەڵگا بێدەنگ دەبێت لەو هەموو ناهەقییەی بەرامبەر خەڵک دەیکەن.

 
لە ساتی تیرۆرکردنی سەردەشتەوە شەن و کەوێکی گوگڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکە، بە هەزاران ناوی سەردەشت و کاوە و سۆرانی مامە حەمە دێتە بەر دیدی خوێنەران.. هەر ناوهاتنێکی ئەم شەهیدانە مەحکوم کردنێکە بۆ دەسەڵاتی کوردی.

 
پیرۆزتان بێت وا ناوی پێنج دەستگیرکراوەکەی بادینانیش دەچێتە سەری .. بەمەش ناو و ناوبانگتان هێندەی تر لەسەر ئاستی ناو خۆ و جیهانی جوانتر دەبێت..!!

04/05/2021



وتارەکانی تری نوسەر