بۆچی ستاندارد؟

ئامانج هەرتەلی


هەولێر ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خۆری ئازادی لێ ئاوادابێت، تەمتومان باڵ دەکێشێ بەسەر ئەم پایتەختەدا، ڕۆژێک لەناوجەرگەی ئەم پایتەختەدا، کەنوێنەری دەیان وڵاتی لێیە ژمارەی گۆڤارێک وەک لڤین دەدزرێ، جارێکیتر چالاک وانان و خۆپیشاندەران لەسەر هەڵوێستێکی مەدەنی دەخرێنە کونجی زیندان، هەر لەوێ دەرگای گەورەترین دامەزراوەی شەرعی وەک پەرلەمان دادەخرێت، دوور لەهەموو یاساو بەهایەک سەرۆکی پەرلەمان ڕێگای چونە هەولێری ڵێدەگیرێت.

 

لەتازەترین ناشیرینترین کاردانەوەی ئەم دەسەڵاتەدا داخستنی دەزگای ستانداردە، داخستنی ئەم دەزگایە بۆ ئەوەیە نوزەی ئازادی لەم شارە کۆتایبێت، تەمتومانی نەفامی جێگایبگرێتەوە.

 

من نازانم هەولێر دەڕوانێتە ئەنقەرە یان ئەنقەرە لەهەولێر دەڕوانێ! لەوێ هەرچی چالاک وان دەسگیردەکرێت، چەندین ناوەندی کاریگەری ڕۆژنامەوانی داخران، دەیان کەسایەتی سیاسی و عەسکەری و دادوەری و ڕۆشنبیری هەڕۆژەو بەجۆرێک دەخرێنە زیندان. لەهەولێریش هەمان فکر بەڕێوەی دەبات، پێدەچێت لەئەنقەرەوە حوکمی هەولێریش بکرێت،

 

ئەوەی بەرامبەر بەستاندارد کرا، بەرامبەر بەناوەندی هەموو ڕاگەیاندێک دەکرێت، پێشتر بەرامبەر بە knn و nrtش کرا، پێدەچێت لەماوەی چەند مانگی داهاتو تەواوی ڕاگەیاندنەکان دەربکرێن و تەمتومان تەواوی شار دابگرێت، وەک کۆریای باکور لە تیڤی عاقلی تاک حیزبەوە گوێبستی شاری داپۆشراو بەتەمتومانبین، ڕەنگە هەندێک لایەن بانگەشەی هەڵبژاردن لەمشارەیان لێقەدەغەبکرێت لەهەڵبژادنی داهاتو بەجۆرێک لەجۆرەکان، بۆیە ئەرکی تەواوی چالاکوانان ڕۆشنبیر و خەڵکی ئازادە، کە ڕێگا لەم تەمتمانە بگرن و ڕێگە نەدەن هەولێر بکرێتە تاپۆی یەک حیزب و لایەن،

 

لەوەوە تێبگەین، ئەوەی بەرامبەر بەدەزگایەکی سەربەخۆی وەک ستاندارد کرا، لەبەر ئەوەی ڕێگای لەتێخزانی عەقڵی حیزب و بەگەورە کردنی شەخس و کەس دەگرد، بێلایەنانە بۆچونە فکری و سیاسیەکانی بۆکۆمەڵگای کوردی دەخستە بەرباس، ئەمەبوو وای کرد دایبخەن، لەستانداردەوە دەبنە تەواوی میوانی دەزگاکانی تری لایەنەکان لەپایتەختی بەتەمتومان داپۆشراو.


19/03/2017



وتارەکانی تری نوسەر