کورد دەبێت چی بکات؟

د. شێرکۆ کرمانج
لە پەراوێزی لۆزان
بە کورتی و بە زمانێکی سادە..

یەکەم، کورد دەبێت هەموو شتێک بکات بەس ئەوەی ئێستا دەیکات نەکات.

دووەم، کورد دەبێت نەک ھەر وانە لە سیڤەر و لۆزان وەربگرێت بەڵکو وانەکان تەرجومە بکات بۆ واقیع.

سێیەم، کورد دەبێت سەربەخۆخواز و دەوڵەتخواز بێت و شەرم نەکات لەو مافانە.

چوارەم، کورد دەبێت ڕاستگۆیانە بەوانی دیکە بڵێت ئێوە داگیرکەری وڵاتی ئێمەن، بۆ ڕزگاربوونی ئێمە و ئێوە دەبێت چارەسەری پرسی کورد بکەین تاوەکو ھەردوولامان ڕزگارمان بێت.

پێنج، کورد دەبێت ھەر کەس لە ئاستی خۆی، وەک ئەندامانی نەتەوەیەک، نەک تەنیا وەک حیزب و سەرکردە بێتە مەیدان. کورد زیاتر لە چل ملیۆنە، بەڵام ملیۆنێکی وەگەڕنەخراوە. ھەموو کورد چیدی نابێت چاوەڕوانی ئەم حیزب یان ئەو سەرکردە بێت، بەڵکو بەخۆی دەبێت لەخۆی بپرسێت ئەو خۆی دەتوانێت چ بکات و دەبێت چ بکات.

شەشەم، ڕۆشنبیر و نووسەر و ئەکادیمی و ڕۆژنامەنووسی کوردستانی دەبێت لایەندارانە، نەک بێلایەنانە، گوتاری نیشتیمانیی کوردستانیی برەو پێبدەن و خەڵکی کوردستان لە دەوری ئەو گوتارە کۆبکەنەوە.

حەفتەم، لەوانەش گرنگتر، کورد دەبێت ئامادەیی لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ھەبێت.

24/07/2023



وتارەکانی تری نوسەر