ئێمەی کورد لە کێشانەی دەوڵەتە ئەقلیمی و جیهانیەکاندا:

ئەحمەدی حاجی رەشید

لە دونیای سیاسەتدا نەهاوڕێیەتی بەردەوام و نە هاوڕێبازی بەردەوام بونییان هەیە بەڵک و ئەوەی هەیە بەرژەوەندی بەردەوامە کە هەمیشە هاوڕێ و ڕێبازو بڕوا دەکرێتە قوربانی بۆی بۆیە با لەوەگەڕێن ئەوەی لە ئێران حوکم دەکات چییە ئیسلامییە یان عەلمانی هاومەزهەبە یان نا یاخود ئەوەی لە تورکیا حوکم دەکات عەدالەو تەنمیە حوکم دەکات یان ڕێگەی راست یان ئەوەی لە سوریا جەماعەتی بەعسن یان نوسرە چونکە هیچ وڵاتیکی ئەقلیمی بەرژەوەندی خۆی تێک نادات لەگەڵ دراوسێکەی لەبەر خاتری هاودینێک یان هاونەتەوەیەک یان هاومەزهەبێک نمونەکانی ئیران _عێراق یان تورکیا _عێراق ....هتد بەرژەوەندیش لای هەموو هێزێکی سیاسی لەئاستی تاک یان گروپ یان دەزگاو ودامەزراوە یان دەوڵەت و میلەت دەبنە دوو جۆر بەرژەوەندی :
بەرژەوەندی کورت مەوداوکاتی یان بەرژەوەندی ستراتیژ و هەمیشەیی، ئێمەی کورد بەرژەوەندیەکانمان لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە بەزۆر پیانەوە لکێنراوین یان بەخۆشی خۆمان بوینە بەهاوووڵاتی ئەو وڵاتانە ئایا بەرژەوەندی ستراتیژ و هەمیشەیین یان بەرژەوەندی کورت مەوداو کاتیین .
دیوەکەی تری بەرژەوەندییەکانمان لە گەڵ وڵاتانی ئەقلیمی کەدۆستمان نین کاتێک بەرژەوەندییان لەگەڵ بەرژەوەندیەکانمان یەکناکەون ئایا دەتوانین وەک ستراتیژ بەرژەوەندی هاوبەشمان هەبێت یان هەمیشە ئیمەی کورد لە گەڵ یەکێک لەم وڵاتە ئەقلیمیانەی کە کوردبەشێکە لەدانیشتوانەکەی بەرژەوەندییەکانمان کاتین و کورت مەودان تەنها بۆ جێبەجێکردنی ئەجیندای ئەوان پەیوەندیمان هەیە ،
دیوی دورتریش ئەوەیە ئایا بەرژەوەندی ئێمە وڵاتانی زلهێزی جیهان بەرژەوەندی کورتمەوداو کاتین (وەک جەنگاوەرێکی ئازاو چاونەترس سەیرمان دەکەن و بەکارمان دەهێنن) یانیش نەخێر بەرژەوەندی ئێمەو ئەوان لە سەر بنەماو پرەنسیپەکانی مافەکانی مرۆڤ و خەباتی گەلانی ئازادیخوازو پەیرەوانی سیستەمی دیموکراسی دامەزراوەو هیچ شتێک واناکات کەئەم دەوڵەتە زلهێزانەوە سەودا بە چارەنوسی ئیمەی کوردەوە بکەن .


من دەزانم بوچونەکان جیاوازیان هەیە لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی دیکەمان بەڵام بە یەقیین ئەوەمان بۆ ڕون بویەوە ئیسلامیەتی حیزب اللەی حاکمی ئێران و عەدالەو تەنمییەی تورکی جگەلە ئیحراجی بۆ ئیسلامییەکانی کوردستان هیچ سودیکی دیکەی نەبووەو نیەتی ، لەوەو پێشیش ئێرانی حەمە رازاشای پەهلەوی هاوکاری کاتی کردو شۆڕشێکی مەزنی لەچەند ڕۆژێکدا تواندەوە بۆ بەرژەوەندی خۆی، خۆ بەدڵنیاییەوە ئەگەر دەسەڵاتدارانی تورکیاو و ئێرانی ئیستا دوو سیستەمی عەلمانیش بونایە یان چەپ ئەوە هەندەی بەرژەوەندییان لەگەڵ عێراق ستراتیژ دەبوو لەگەڵ هێزە عەلمانی و خۆبەچەپزانەکانی ئێمە بەرژەوەندییەکانیان هەرکاتی دەبوو.
بۆیە ئەگەر گەشتوینەتە ئەو بڕوایەی یان با بێن و بابەتیانە لێکدانەوە بکەین بۆ ئەوەی ئیمەی کوردی هەرچوارپارچەی کوردستان ئەگەر لێکۆڵینەوە بکەین و بگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە بەرژەوەندی ئیمەی کورد هەریەکەممان بەجیا لەگەڵ ئەو چوار چێوەیەی کەناو نراوە عێراق یان تورکیا یان سوریا یان ئێران بەرژەوەندی ستراتیژەو کاتی نییە ،کاری جدی بۆ بکەین زیاتر هەوڵی چەسپاندنی بنەمای هاوڵاتی بوون بدەین چونکە بەڕاستی خەڵک و هاوڵاتی کورد گەشتونەتە ئەوەی ژیانیان دەوێت بە کامەرانی وئازادی وکێشەییان لەوە نییە وڵاتەکەیان ناوی چییە چونکە هەرئەم کوردەی ئێرە کە ڕەگزنامەی وڵاتیکی دیکە وەردەگرێت کەڕێز لە هاو وڵاتیانی خۆی دەگرێت وادەزانێت تازە لەدایک بوە کێشەی نییە ناوی چییە چ دینک چ نەژادێک بەڕێوەی دەبات.

13/11/2019



وتارەکانی تری نوسەر