نوێنەر...

پشکۆ ناکام

....لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو ،"  تیپی شانۆی ئارارات " شانۆگەری " گێژەن"مان  لە ووڵاتی "سوید" پێشکەش کرد کە بوە مایەی ڕەزامەندی و دەستخۆشی  کوردە پەناهەندەکان و ناڕەزایی و لە حەوسەڵە دەرچوونی حیزبە کوردییەکان( کالعادە) بە تایبەتی سوسیال- دیموکراتەکانی ناوچەی ئۆتۆنۆمی چونکە ئەو کاتە "هەرێم هێشتا لە ڕەحمی هاوپەیمانەکان بوو" ، تا ئەو ڕادەیەی کە بەیاننامەیەکیان لەسەرمان دەرکرد و وەک خەڵاتی ماندوو بوون و قورسایی بەرهەمەکە  ناسناوی "جاش هونەرمەند"یان خستە سەر ناوی سیانیمان ، ئەوەش کاردانەوەیەکی ئاسایی بوو هەروەکوو ئەو سەدان کەسانەی بە جاش ناو ئەبران و ئەمڕۆ لە ناو دەسەڵاتی کوردیا ڕەقەمن .... 
دیمەنێکی کاریگەری شانۆگەرییەکە کە لە نووسینی"مرۆژیک"ی پۆڵۆنی و ئامادەکردنی و دەرهێنانی "د.فاچل جاف" بوو ئەو دیالۆگانەی نێوان سێ کەسە سەرەکییەکانی دەقە بوو لەسەر هەڵبژاردن  چۆن حیزبی سیاسی هیچ دەرفەتێکی نەهێشتۆتەوە بۆ میللەت یان خەڵکی عام و سادە کە بە ناوییەوە قسە بکەن  و دەستنیشانی نوێنەرەکانی خۆیان بە بڕیاری خۆیان بێ

لەم یارییە دیماگۆگیانەی "قەڵەو" و "درێژ" لەمەڕ هەڵبژاردن "بچووک" بە دەستی بەتاڵ لێ ی دەر ئەچێ :

قەڵەو : ئا،،، بۆ نمونە من ئەتوانم بە ناوی هەرچی بەدبەخت و لێقەوماو و بیمار و نەخۆش و پیر و کەنەفت و  کەم ئەندام و زیاد ئەندام و ئۆندام و ئیندام و..کرێکار و..جووتیار و ڕەنجدەر و زەحمەت کێش و نێرگەلەکێش ،هەرزەکار و بێوەژن و بێوەپیاو.. و..گەورەکچ  
...و موتەڵەق و زگورتییەوە  هەیە  قسە بکەم..

درێژ : منیش ئەتوانم  بەناوی هەرچی، هەرچی مەلا و ..قازی..و دەوڵەمەند و ..ئاغا و..بەگ و ..کوێخا و موو..هین..مووختار و جگە لەوانەش فەرمانبەر مووچە خۆر و مشەخۆر و خانە نشین و کۆڵان نشین و چەکداری دوێنێ و ئەمڕوە هەیە قسەبەکەم..
بچووک : ئێ منیش ...منیش...منیش ئەتوانم .....ئا ئەتوانم قسە بکەم ...بەناوی، ئا..بە ناوی
..بە ناوی ؟ ..ئەی خوا فەوتتان کا  ..بۆ ئێوە کەستان هێشتۆتەوە من بە ناوییەوە قسەبکەم!

04/01/2024



وتارەکانی تری نوسەر