چادر..

پشکۆ ناکام
.....ئەو جگە لەوەی فەیلەسوفێکی عاشقە !! وەکو شەربەتی مێووژیش "نایاب"ە و بە دەیان کتێبی شانۆیی هەیە و دەیان کەس نەیانخوێنۆتەوە و لە دەیان سەرچاوەی نەنووسراوە بیلا مانێ بە خشپەیی وەرگیراون ، ئەو کە خۆی بە "شێر"ی  شانۆ  دائەنێ لەوانەیە " فیل و پڵنگ"یش بێ چونکە شوێنەکانیان شاغیرە ..

ئەو  زاتە گەر کاتی خۆی لە" کولیەیەی شورتە " وەربگیرایە کە بۆ ئەو مەبەستە چووبوە بەغا و  بۆ نەگبەتی هونەری کوردی لە "ئەکادیمیا" گیرسایەوە  ئێستا لە جیاتی "عمیدي شانۆ" ئەبوو بە " عمیدی مەخفەر".!! لەو سەردەمەیا بە لای "حیزبی شیوعی"یا  ئەیشکانەوە ئێستا  لە پارتی زیاتر خۆی بە " مەلایی" دائەنێ  و شانازییەکی گەورە ئەکا  بەوەی "خزم"ی دەسەڵاتدارانە و جەلالی و مەلایی کە ڕەشترین لاپەڕەکانی مئژوومانە ئەو بە سنگ فراوانی و سەربەرزییەوە  ئەڵێ " منی مەلایی"! جا تۆ بڵێ ی فەقیانەکانی قۆڵی ئەو  مێژووە سپی کەنەوە؟.. هێندە شارەزایە و دوو هێندە باکگراوندی شانۆیی هەیە کە ئەڵێ : سێ بەشی  نواندن دەنگە ، جا ئاخۆ بە ئەنقەست " پانتۆمیم"ی پەڕانوە  و تەمەن وای کردوە کە "چارلی چاپلن"ی لە بیر بچێتەوە..!؟
ئەو کە هونەر و پارەی وەک مشکی و جامانەکەی تێکەڵ کردوە  و وائەزانێ خەنجەر و تەسبیحی پشتوێنەکەی سیمبولی شانۆ  و هونەرن ، ووڵات غەرقی نەهامەتی  و وێرانی  بوە  ئەو نوتقی لێوە نایە و کە ئەڵێ سێ بەشی نواندن دەنگە بوە نووزویەکی  لێوە نایە و بوە بەكەڕەی شەربەت ...!؟

لەوانەیە پارە خەڵک بگۆڕێ ، بەڵام  کە  پارە  وەک "مەکینەی جل شتن " کەسێکی لە "بێ هەڵوێستی" یا   لە ئاوا هەڵکێشا ئەو کەسە پاک  نابێتەوە  بەڵکو کە هاتە دەرەوە شێوەی پارە وەرئەگرێ... ئەو  کوردستانی  بە ئەندازەیەک خۆش ئەوێ کە هەموو جار ئەیووت : ئەم کوردستانە زۆر خۆشە بەس ئەو  یانەمانە تێکی یاوە ...
" سوکرات " ئەڵێ : "گەر بارانی ئازادی باری و کۆیلەکان چەتریان  هەڵا  ئەوا شایانی ئەوەن  هەر کۆیلە بن"  ، دیارە  شێرەکەی شانۆی کوردی لە ترسی  ئەو بارانە "چادر"ی  تورکی 
هەڵاوە.....

11/02/2024



وتارەکانی تری نوسەر