ئەمڕۆ زانکۆیەکی دیكه کرایەوە

بڵێسە جەبار فەرمان

بەرپرسانی ئەم مەملەکەتە کێبرکێیان لە گەڵ یەکدا......
کێبڕکێیان نیە لەسەر خزمەت کردنی هاوڵاتیان،
یاخود لەسەر زیاتر فەراهەم کردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان،
یاخود دەستەبەر کردنی هەلی کار......
نەخێر لەسەر ئەم شتانە کێبڕکێیان لەگەڵ یەکدا نیە
مخابن سیاسیەکانمان کێبرکێانە لەسەر کردنەوەی کەناڵی تلفزیۆنی هەریەک بۆ خۆی و بۆ بەرژەوەندی خۆی
 کێبرکێیانە لەسەر دامەزراندنی سایت، بۆ پێهەڵدان بەشان و شەوکەتیان
کێبڕکێیانە لەسەر دەرکردنی  گۆڤارو ڕۆژنامە بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتەکانیان و خۆیان بێبەری کردن لە گەندەڵی و تۆمەتبارکردنی یەکێکی تر

ێێستا نۆرەی قوتابخانە و زانکۆیە
ڕاستە زانکۆ گرنگە
ڕاستە تا خوێنەوار و ساحێب شهادەمان زیاتر هەبێت هێشتا کەمە
بەڵام ئایا لە جیاتی ئەو هەموو زانکۆیە، دروست کردنی کارگەیەک زەروری تر نەبوو؟؟
ئایا رەخساندنی هەلی کار بۆ ئەو هەموو لاوە بێ ئیشە باشتر نەبوو
کار، کە بە یەکێکە لە مافە بنەرەتیەکانی مرۆڤ دادەنرێت

پێمنالێن خوێندکارانی تەواو بووی ئەو زانکۆیانە لە کوێ دادەمەزرێن؟؟
یاخود ئەوانیش دوای سڵانێک لە رەنج و خوێندن، لە دۆزینەوەی هەلی کار بێ ئومێد ئەبن و خۆیان لەسەر بەلەمێکی کون بوو، لە دەریای ئیجە ئەبیننەوە
ئای  خوایە.....
ئەبێت لە دوای زانکۆ گەورەکانمان کێبرکێ لەسەر چی بکن؟؟؟؟....


15/03/2016



وتارەکانی تری نوسەر