به‌شی سیانزه
((مارك مانسون)) نووسه‌رێكی ئه‌مریكایه، ساڵی 1984 له ((ته‌كساس))ی ئه‌مریكا له‌دایكبوه‌و، له ((بۆستن)) خوێندنی زانكۆی ته‌واو كردوه.
مانسون دووكتێبی پڕگرنگی هه‌یه، له سه‌رئاستی جیهان ده‌نگیان داوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێت و من به كتێب خوێنه‌ره‌وه له قه‌ڵه‌م بدات، پێشنیازی بۆده‌كه‌م، وه‌ك ده‌رمان سۆراغی ئه‌م دووكتێبه بكات وبیخوێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌نا پێی بڵێن ڕۆشنبیره‌و كتێب ده‌خوێنێته‌وه، به‌ڵكو به‌ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی باشتربكات و ساغڵه‌می ده‌رونی وئه‌قڵی خۆی بپارێزێت و له‌گه‌ڵ نه‌هامه‌تی ژیاندا باش هه‌ڵبكات.
كتێبی یه‌كه‌میان به‌ناوی ((هونه ری بێ په‌روایی))ه، كتێبی دووه‌م به‌ناوی ((وێرانه؛ كتێبێك سه باره‌ت هیوا))یه، له نه‌زانیمه‌وه من كتێبی دووه‌مم پێش یه‌كه‌میان خوێندبوه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دانم به نه‌زانی وبێ ئاگایی خۆمدا نا وخه‌جاڵه‌تی خۆم بووم، وتم " بێ په‌روایی، له بێ بایه‌خی باشتره"، وتیشم
"بێ په‌روابه له شتی پروپوچ، به‌ڵام زۆرشتی گرنگ هه‌یه بایه‌خی پێ بده"
ئێستامن دورم لێت، به‌ڵام سه‌یری ((پاتری وسكرین تایم))ی دۆسته نزیكه‌كه‌ت بكه، ئه‌و ((ته له فۆنه زیره‌ك))ه كه‌ته، بزانه چه‌ند سه‌عاتی بێ بایه‌خت به سه‌ربردووه، له گه‌ڵ ئامێرێكدا ناوی ته‌له‌فۆنی زیره‌كه‌و، گێلت ده‌كات ؟!
بزانه تۆ چه‌ند پڕ‌و پوچیت، كه كاتی خۆت به شتێكه‌وه به‌سه‌رده‌به‌یت، پڕله پوچیه‌و، شتی زۆرگرنگیش هه‌ن له‌ده‌وروبه‌رت، تۆكه‌مترین بایه خیان پێ ناده‌یت ؟!
ته‌له‌فۆنێكی زیره‌ك ، تۆی توشی گێلیی و گه‌وجی و بێ بایه‌خی كردوه، له كاتێكدا هه‌زاران شتی جوان له ده‌وروبه‌رتن نایبینیت.
گوڵ ده‌پشكوێت، گۆرانی هه‌یه، دۆست ویار به‌ده‌ورته‌وه‌ن، خۆشه‌ویستی و گه‌رمی ژیان و ساغڵه‌می هه‌یه، بۆنی خۆشی خواردن وكه یف وسه‌فاو نۆش هه‌یه، خێزانت هه‌یه، ئازیزوخۆشه‌ویستت هه‌ن و، ته‌له‌فۆنێكی ساردوسڕ له‌م هه‌موو ئه‌وانه‌یه‌ی كردویت، گه‌نوگوی مێشكشت پێت ده‌ڵێت" ڕاستی ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌رت نین و، ته كنۆلۆجیای درۆزنانه‌ی بازاڕ، ڕاسته قینه‌یه" !
ئه‌وه‌ی دڵخۆشیت پێ ده‌به‌خشێت و ڕاسته‌قینه‌یه، پێت ده‌ڵێن درۆیه، باوه‌ڕی پێده‌كه‌یت، ئه‌وه‌ی ته‌فره‌ت ده‌دات، ئه‌وه‌ت پێ ڕاسته قینه‌یه؟!
ئه‌مه پووچی خۆته كه باوه‌ڕت به سیستم هێناوه و، باوه‌ڕبه سیستم مه‌كه، هیچ پڕوپوچیت نیه‌و، بێ په‌روابه له‌گه‌نوگوی مێشكت، هیچ ده‌ردو دوویه‌كت نیه.
سیستم ئێمه‌ی ڕاهێناوه كه بایه‌خ به پڕ‌و پوچی بیركردنه‌وه وئاین و ئایدۆلۆجیا بده‌ین و دژی خۆمان بوه‌ستینه‌وه، ژیان دۆستی به هێند وه‌رنه‌گرین .
بێ په‌روایی، دژی بێ بایه خیه، ئێمه بایه‌خ به هێندێك شت ده‌ده‌ین ، كه ئه‌گه‌ر كه‌مێك بێ په‌روابین سودێكی زۆرده‌كه‌ین ، به ڵام بایه‌خ به شتێك ده‌ده‌ین كه هه‌مووی پڕ وپوچیه، هه‌ردووكتێبه‌كه‌ی ((مارك مانسون)) باسی ئه‌م چیرۆكه ده‌كه‌ن،له ڕاستی دا هه‌موو چیرۆكی بوون و سروشت باسی ئه‌مه ده‌كه‌ن، ده‌رده كرۆناش ، هه رئه‌م باسه یه، خیانه‌ت له سروشت وبایه‌خ پێنه‌دانی و ڕه‌چاو نه‌كردنی خێر‌و بێری.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌رو ڕه‌نگه له ساڵ زیاتره، وتارێكی((تۆماس فریدمان))م خوێنده‌وه، باس له‌وه ده‌كات وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێ هوده به‌یه‌كدا ده‌ده‌ن و سه‌رقاڵی ململانێی سیاسی پڕوپوچن و، بێ په‌روان له‌وه‌ی له‌چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی تردا، هه‌موو ئه‌و ناوچه‌یه به‌هۆی وشكه ساڵی ونه‌بوونی بارانه‌وه دووچاری كاره‌ساتی گه‌وره ده‌بێته‌وه‌و كێشه‌وململانی سیاسی نرخی نامێنێت،
خه‌ڵك بۆ تۆزقاڵێك ئا وو ده‌مته‌ڕكردن، یه‌كتری ده‌بڕێننه‌وه!
بێ په‌روایی ئه‌وه‌یه هه‌ندێك شتی ڕۆژانه‌ی خۆت ، له خۆت قورس نه‌كه‌یت، دراوسێیه‌كی خراپت هه‌یه، بایه‌خی پێ مه‌ده، دارسێوێكت هه‌یه به‌رناگرێ له‌خۆتی قورس مه‌كه، كچه‌كه‌ت،كوڕه‌كه‌ت بایی ئه‌وه ژماره‌ی نه هێناوه ببێت به پزیشك ومامۆستای زانكۆ، خه‌م مه‌خۆ، جا تۆ چوزانی ئه‌م شكسته‌ی سه‌ركه‌وتنێك نیه له قۆناعێكی تری ژیانی دا ؟!
له ڕاستیدا قسه‌یه‌كی به توێكڵ هه‌یه ده‌ڵێت "مرۆڤ پێویستی به خه‌باتێكی زۆرهه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رله‌وتی خۆی ببینێت " جاوه‌ره ئه‌م قسه‌یه، به‌جۆرێكی تر
دابڕێژه و بزانه تاچه‌ند مرۆڤ دورتر ده‌بینێت؟
بزانه ئێمه له چ نه‌زانی و پڕوپوچیه‌كدا ده‌ژین؟!
بۆ چونه‌كه‌ی تۆماس فردیمان سه‌باره‌ت خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ڕاسته، كه خه‌ڵك بێ ئه‌وه‌ی ڕێزی سه‌رچاوه‌كانی ئاوبگرن، به هه‌ده‌ری ده‌ده‌ن و بایه‌خ به گرنگی ناده‌ن، به‌ره‌وبه‌دبه‌ختیان ده‌بات. ئه‌م بۆچوونه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تیش ڕاسته كه بایه‌خ به سروشت ناده‌ن و ڕێزی ناگرن.
كێشه‌كانی گۆی زه‌وی به ده‌رده كۆرۆناشه‌وه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌م بێ بایه‌خیه‌یه‌ی مرۆڤه كه پڕوپوچی بیروباوه‌ڕ وسیستم وای كردووه ، زیان به ژینگه‌ی سروشتی خۆی بگه‌ێنێت، به‌ده‌ستی خۆی ماڵی خۆی وێربكات و،كه چی تۆزێك بێ په‌روانه‌بێت له به‌رامبه‌رشتی بچوكدا !
بیهێنه به‌رچاوی خۆت به‌یانیه‌ك مرۆڤایه‌تی له خه‌و هه‌ستێت وبڕیاربدات رق وكینه له‌دڵی دا نه‌بێت، نه‌خۆشی بۆكه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه‌و په‌یداكردنی پاره‌ی زیاد له پێویستی تێدانه‌بێت؟!
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره لای زۆركه‌س كه خۆش خه‌یاڵن، یاخود خاوه‌ن بیروباوه‌ڕی جیاجیان، ده‌شێت ئه‌وه‌بێت كه هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌رده‌بن و ئه‌ستێره‌كه‌مان ده‌بێت به به به‌هه‌شت، وه‌ڵامی من وانیه وئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه؛
نه ئه‌م ئه ستێره‌ی ئێمه هه‌رگیز ده‌بێت به به هه‌شت و، نه به هه‌شتیش له هیچ شوێنێك هه‌یه، به درێژایی مێژوو، په‌یامبه‌ر و فیلۆسوف وڕێبه‌ر وسیاسی و ئه‌وسیستم و ئایدۆلۆجیانه‌ی پێشه‌نگی خه‌ڵكیان كردوه، درۆیان كردووه.
درۆیان كردووه هیچ سات وكات وشوێنێك نیه، كه كێشه‌كانی مرۆڤ ، به‌تاك و به‌كۆمه‌ڵیش سفر ببێته‌وه، كێشه به شێكه له قه‌ده‌ری بوونی مرۆڤ ، ته‌نها كاتێك مرۆڤ كێشه‌ی نیه كه نه‌بێت، مرۆڤ بوون خۆی له كێشه بریتیه.
ئه‌وه‌ی سه‌رسامی كردوم به كتێبه‌كه‌ی ماك مارسون، سه‌باره‌ت بێ په‌روایی ئه‌م ڕاستیه ڕادیكاڵانه‌یه‌یه، كه ته‌واو له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی مرۆڤایه‌تی وزانست دا یه‌كده‌گرێته‌وه. ده‌شلێم ((گه‌شه‌كردن))، نه‌ك ((پێشكه‌وتن))، چونكه ئه‌م دوو زاره‌وه‌یه جیاوازی زۆریان هه‌یه!
به‌یانیت باش ئوستاز، ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تای ئه‌و ڕۆژه‌یه كه‌ده خوازی تێدا مرۆڤایه‌تی له خه‌و هه‌ستێت و ده‌ستبه‌رداری ڕق وكینه بێت و، هه‌ڵپه‌ی بۆپاره‌و كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه‌ی نه‌خۆشانه نه‌بێت و، به قه‌د پێویستیه‌كانی ژیانێكی ئاسایی خۆی بێت.
وه‌ڵام ؛ چه‌ند به‌یانیه‌كی جوانه، مرۆڤ بێ په‌روان به‌وه‌ی كه هه‌ن و كێشه‌یان هه‌یه‌و له‌گه‌ڵی داده‌ژین، به‌ڵام بایه‌خ به‌شتی پڕوپوچ ناده‌ن و ساغڵه‌می ئه‌قڵی و ته‌ندروسیان باشه.
له ڕاستی دا ئومێدمان به دروستكردنی به هه‌شت زۆرته‌فره‌ی داوین و زۆرجار توشی دۆزه‌خی كردوین، به‌ڵام ئومێدمان به نه‌هێشتنی دۆزه‌خ، ته‌نها وره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئومدێمان هه‌بێت و خه‌بات بكه‌ین وبژین.
هێندێك جاركه بایه‌خی زۆر به شتێك ده‌ده‌ین و، بێ په‌رواش نین له شتی تر، له پروپوچیمانه. زۆرجاریش بایه‌خ به‌شتی ترناده‌ین، له بێ په روایی نیه، له سه‌دان هه‌زارجار پڕوپوچیمانه!
كه ئه‌م به‌شه‌م له نوسینه‌كه‌م ده‌نووسی، ئه‌و دێڕه شیعره‌ی ((مه‌وله‌وی))م هاته‌وه به رچاو كه سه‌ده‌یه‌ك زیاتر پێش ئێستا نووسیویه‌تی وده‌ڵێ " نه‌زان چوو زانۆ، قه‌دری جه‌واهیر"؟!